قوتابخانەی ناوەندیی کچانەی هاجەر، لە شاری شائاباد سەربە پارێزگای کرماشان، ئاگری تێبه‌ربوو.
بەپێی هەواڵی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌کان، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، قوتابخانەی ناوەندیی کچانەی هاجەر، بە هۆی ئاگرکەوتنەوە سووتا.
شایه‌تحاڵان هۆکاری ئەم ڕووداوە، بۆ وێک کەوتنی سیمی بەرق دهگه‌ڕێننه‌وه و لەم ڕووداوەدا مەئموورێکی ئاگرکوژێنەووە کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە ڕەوانەی قوتابخانەکە کرابوو بەهۆی دووکەڵەوە تووشی گاز گرتوویی بووە و به‌خۆشییه‌وه زیانی گیانی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
لە ماوه‌ی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین ڕووداوی سووتانی قوتابخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیرانه که بە هۆی بارودۆخی خراپی شوێنی پەروەردەو قوتابخانەکان و کەمتەرخەمیی بەرپرسان ڕوو دەدا.
شایانی باسه، چەند ساڵ له‌وه‌پێس لە ڕێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی ١٣٩١ی هەتاوی، لە گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار قوتابخانەیەک لەم گوندە به هۆی کوره‌ی نه‌وته‌وه سووتا کە بەم هۆیەوە لە ٣٧ که‌س لە قوتابیانی ئەم قوتابخانەیە زیانیان به‌رکه‌وت.
هه‌روه‌ها ئەم جۆره ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ پاڵپشتی کردنی لە شەڕ و ئاژاوه‌نانه‌وه لە وڵاتانی دراوسێ، به میلیارد پاره خه‌رج ده‌که‌ن. بەڵام بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه قوتابخانەکان و پێش گرتن بەم چەشنە لە ڕووداوانە به تایبه‌ت بۆ چارە سەرکردنی قوتابخانەکانی کوردستان هیچ هەنگاویک هەڵ ناهێننه‌وه. ئاوایی وا هه‌یه قوتابخانه‌که‌ی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی دروست کراوه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ نۆژه‌ن نه‌کراوه‌ته‌وه.











