عادڵ جوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ربستان گوتی، ئێمه له هه‌وڵی فراوانكردنه‌وه‌ی هاوكاریی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ترامپین و له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێش به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا ده‌گرین.
عادڵ جوبه‌یر، له پرێس كۆنفرانسێكدا له ریازی پێته‌ختی عه‌ره‌بستان گوتی، ترامپ له ڕۆڵی تێكده‌رانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا ئاگاداره و ڕوو به دەوڵەتی ریاز دەڵێ؛ عه‌ره‌بستان ده‌بێ ده‌ستی ئه‌و ڕێژیمانه كورت بكاته‌وه كه له ناوچه‌دا ده‌ست له كاروباری وڵاتانی وه‌رده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها عادڵ جوبه‌یر ده‌ڵێ، دوناڵد ترامپ به‌دوای هاوكاریی سوننی مه‌زهه‌بییه‌كانی ناوچه‌کەدایەو، وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی خۆی و ئێمه‌ش پێشوازی له‌و هه‌وڵه‌ی سه‌ركۆماری نوێی ئا‌مریكا ده‌كه‌ین.
سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە رەخنەی هەیەو لە دوایین لێدوانی بە ڕاشکاوی باسی ئەوە دەکا کە لە عێراق شتێک بەناوی حکومەت بوونی نیە و بەدەستی ئێرانە.