وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس شووڕای ئیسلامی ئێران بە دانپێدانان لە سەر بەشداری کردنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەڕی کارەساتباری سووریە ، ئەو شەڕی بە قازانجی مانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئیرانی لە قەڵەم دا.
نەقەوی حسێنی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی بە هێرش کردن بەسەر رەخنەگرانی دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتی سووریە لەو بارەوە ڕایگەیاند؛ ئەگەر لە سووریە شەرمان نەکردبا دەبووا دیسانەکە لە کوردستان و خۆزستان شەرمان بکردبا”
ناوبرا رۆژی چوارشەمە ٦ی رێبەندان لە زانکۆی بیرجەند وێرای باس کردن لە هەبوونی نارەزایەتی و رەخنە لە سپای پاسداران بە هۆی بەشداری کردنی لە شەڕی چەند ساڵەی سووریە و کوژرانی دەیان وسەدان فەرماندەی سپای پاسداران لە سووریە، هاوکات لە گەڵ دانپێدانان لەو بارەوە گوتی ؛ پێویست بوو کە بەشداری بکەین لەوشەرە دەنا دەبووا وەکوو ساڵانی پێشوو لە کوردستان شەڕی دژبەرانمان بکردبا.
کارناسانی سیاسی ئەم چەشنە هەڵویست گرتنە بۆ ئەوە دەگەڕێنەوە کە لە مێژە کۆماری ئیسلامی بۆ دەربازبوونی لە قەیرانەکانی نێوخۆی وڵات ، دەستی داوەتە کێشەنانەوە لە وڵاتانی ناوچەکەو، بۆ ئەوەی لە گوشارەکانی نێوخۆ کەم بکاتەوە.
بەشداری کردنی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاولاش کردنی سووریەو کوژرانی هەزاران کەس لە خەڵکی بێتاوانی ئەو وڵاتە، نەتەنیا لە کۆڕکوۆبوونەوە نێونەتەوییەکاندا نارەزایەتی لێکەوتووتەوە، بەڵکوو لە نێوخۆی وڵاتیش لە گەڵ رەخنەی زۆر رووبەروو بووتەوە.
دەمڕاستەکانی کۆماری ئیسلامی سەرەتا بەشداری کردنیان لە شەڕی سووریە لە ژێرناوی پاراستنی شوێنە مەزهەبییەکان لە قەڵەم دا ، دوایی بە ڕاشکاوی باسیان لە شەڕ کردن بۆ مانەوەی دەوڵەتی بەشار ئەسەد کردو نەمانی “بەشار ئەسەد”یان بەهێڵی سوور ناوبرد.