کاک مستەفا مەلوودی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە نامەیەکدا وەڵامی نامەی پیرۆزبایی لوئیس ئەیالا، سکرتێری گشتیی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیستی دایەوە کە بەبۆنەی هەڵبژێرانی بە سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ ناردبوو.
لەو نامەیەدا سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کورستان ڕێکخراوی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیستی لەوە دڵنیا کردۆتەوە کە خۆی‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هەر وەک جاران تێدەکۆشن بۆ جێخستنی پڕەنسیپە مرۆیی‌و دێموکڕاتیکەکانو دابینکردنی عەداڵه‌تی کۆمهڵایهتیو دێموکراسی‌و وەدهستهێنانی مافی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستانی ئێران.
دەقی ئەو نامەیە بەمجۆرەیە:
به‌ڕێز لوئیس ئه‌یالا!
سکرتێری گشتیی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست‌و دۆستی خۆشه‌ویستی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
په‌یامی پیرۆزبایی به‌ڕێزت به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنم به سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان گه‌لێگ شاد خۆشحاڵ‌و دڵگەرمی کردم.
هیوادارم به هاوکاریی ئێوه له ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست‌دا بتوانین زۆرترین‌و باشترین دۆست بۆ بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران‌و حیزبی دێموکراتی کوردستان په‌یدا بکهینو له‌و رێگایه‌شدا دۆسته سۆسیالیستهکانمان هاوکارو یاریدهدەرمان بن؛ هەروەها ناوه‌ندی ئینتێرناسیۆنال سۆسیالیست ببێ به مه‌کۆی ئه‌و دۆسته خۆشه‌ویستانه.
ئەمن دۆستانی خه‌ڵکی کورستان‌و حیزبی دێموکرات له ئینتێرناسیونال سۆسیالیست دڵنیا ده‌که‌مه‌وه به هه‌موو تواناوه کار بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی له ئەرکو به‌رپرسایه‌تیی تازهمدا به هاوکاریی هاوڕێیانم له حیزبی دێموکرات تێبکۆشم بۆ جێخستنی پڕەنسیپە مرۆیی‌و دێموکڕاتیکەکانو دابینکردنی عەداڵه‌تی کۆمهڵایهتیو دێموکراسی‌و وەدهستهێنانی مافی ڕه‌وای خه‌ڵکی کوردستانی ئێران.
به هیوای دیدار‌و بەردەوامیی پێوەندییەکانمان
به‌رێزه‌وه
مسته‌فا مه‌ولودی
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
٢٥ ی ژانویەی ٢٠١٧
٥ی رێبەندانی ١٣٩٥