دکتور ئاسۆی حه‌سه‌ن‌زاده ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دێموکراتی به به‌شداری کردنی له مێزگردێک سه‌باره‌ت به ٧١مین ساڵی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان له تلویزیونی کوردستان ٢٤ ، له‌و باره‌وه کۆمه‌ڵێک ڕا و سه‌رنجی خۆی خسته به‌ر باس و به‌شێوه‌یه‌کی لۆژیکی باسی له هۆکارکانی سازبوونی ده‌وڵه‌تی جمهووری کوردستانی کرد.
ئاسۆی حه‌سه‌ن‌زاده به به‌شداری کردنی له مێزگردێک سه‌باره‌ت به ٧١مین ساڵیادی دامه‌زرانی کۆمار کوردستان و هه‌روه‌ها پرسی سه‌ربه‌خۆیی باشووری کوردستان له تلویزیونی کوردستان ٢٤، سه‌ره‌تا به راست‌کردنه‌وه‌ی هێندێک هه‌ڵه وتێروانین به نیسبه‌ت کۆماری کوردستان باسی له‌وه کرد که ئه‌و باس و راونینیه که پێیان وایه کۆماری کوردستان ته‌نیاوته‌نیا به هۆکاری ده‌ره‌کیی و به پێی ویستی زلهێزه‌کان ساز کرا، روانێنیکی هه‌ڵە و به دووره له هه‌قیقه‌تی کۆماری کۆردستان.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستان دکتور ئاسۆی حه‌سه‌ن‌زاده به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی مێژوویی کۆماری کوردستان و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌و بزاڤه مودێرن و سه‌رده‌میانه که ده‌چێته خانه‌ی ده‌سکه‌وتێکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی کورد، ئه‌زموونی کۆماره ساواکه‌ی کوردستانی به هه‌وێن و به‌ستینێکی به‌نرخ زانی بۆ پرسی سه‌ربه‌خۆیی کورد له باشووری کوردستان و باسی له‌وه کرد که پێویسته هه‌موو تاکه‌کانی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی له باشووری کوردستان که له قوناخیکی هه‌ستیار و رووبه‌روو به پرسێکی گرینگن، دەبێ زیاتر وباشتر سه‌رنجی مێژووی کۆماری کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی بده‌ن.
ناوبراو کۆماری کوردستانی به میراتی هاوبه‌شی گه‌لی کورد له قه‌ڵه‌م دا‌و، ئه‌زموونی ده‌وڵه‌ت‌داری کوردیی له سه‌رده‌می کۆماری ، ئاکامی مێژووی پرله تێکۆشان و سه‌روه‌ری گه‌لی کورد زانی، نه‌ک ته‌نیا هه‌بوونی هۆکاری نێو ده‌وڵه‌تی وموزایده‌ی سیاسی وکاتی زلهێزان له ناوچه‌که. لەوبارەوە نموونه‌ی مێژوویی هێناوه که پێش هاتنی بێگانه‌کان بۆ کوردستان، کورد بۆ گه‌یشتن به مافه‌کانی خۆی ئه‌زموونی سیاسیی له ئاستی دامه‌زراندنی حیزب و ڕێکخراوەی هه‌بووه.
دوکتور ئاسۆ حه‌سه‌ن‌زاده لە بەشێکی دیکەی لە قسەکانی‌دا سەبارەت بە دەوڵەتی کوردی و پرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان گوتی؛ بە بێ ئاوردانەوەیەکی دروست و زانستیانە لە مێژووی کۆماری کوردستان ناتوانین هەڵسەنگاندنی ئەمرۆ بکەین و بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد، لە باشووری کوردستان پێویستی بە ئامادەکردنی ژێرخانی سیاسی وفیکری و فەرهەنگییە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی‌دا رایگەیاند ؛ نابێ پرسی سەرەبەخۆیی کوردستان بە شێوەی کاتی بخرێتە بەرباس، بەڵکوو پرۆسەیەکی قوناخ بەقوناخە و پێویستی بە بەدواچوون و هزری قووڵی نەتەوەییە.
دوکتور ئاسۆ حەسەن‌زادە لەسەر فاکتەرەکانی هەرگرینگ بۆ پرسی سەربەخۆیی ڕایگەیاند. سەرەتا پێویست بە یەکرێزی نێوماڵی کورد و هەبوونی پرۆژەیەکی نیشتمانییە گە بگاتە بەر دەستی تاک بە تاکی کۆمەڵگا و بچیتە نێو ناخی کۆمەڵگاوە
یەکرێکریزی نێو ماڵی کورد، بۆ پرسە گرینگەکان وەکوو سەربەخۆیی دەبێتە هۆی سەرنجڕاکێشی دەرەکیی و، پشتیوانی نێونەتەوەیی لێدەکەوێتەوە.











