خەڵکی نیشتمانپەرەوری شاری بانە و لاینگەرانی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ، چالاکییەکی تەبلیغیی هاوبەشیان بە بۆنەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەو شارە بەڕێوەیان برد.
هۆگرانی و دۆستانی نێشتمانپەروە لە شاری بانە لە هەڵمەتێکی کوردانە دەنگی یەکریزی دێموکراتەکانیان بەرز کردەوە
لەو چالاکییە هاوبەشەدا ئەندامان و دۆستانی بە پەرۆشی دێموکراتی هەر دوو لایەنی حدک و حدکا بە هەڵکردنی وێنەو تراکت ودروشمی پێوەندیدار بە دووی رێبەندان لە گەڵ شەهیدانی سوورخەڵاتی رێگەی سەروەری گەلەکەیان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.
دۆستانی ئەمەگناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە تێکۆشانێکی دڵسوزانە لە نێو شاری بانە، چالاکییەکی بەربڵاویان بەڕێوە بردو، رایانگەیاند کە درێژەدەری رێبازی پیشەوا قازی محەممەد و پارێزەری دەسکەوتە بەنرخەکەی پێشەوای کوردانن.
کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ویرای سپاس بو ئەو چالاکییە هاوبەشە ، لەسەرجەم دۆستانی خۆی لە شاری دێموکراتویستی بانە دەستخۆشیان لێدەکاو سڵاویان بۆ دەنێرێ.