ڕێكخراوی پزیشكی قانوونیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕاپۆرتێكدا دانی ئه‌وه‌دانا كه له ماوه‌ی‌٩ مانگدا زیاتر له ١٢ هه‌زار كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئیرنا، ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی دانه به گیان له‌ده‌ستدانی ١٢ هه‌زار و ٧٥١ كه‌س دانا كه به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له هه‌مان كاتی دیاریكراودا٢٦٣ هه‌زار و ٩٠٤ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ زیانیان به‌ركه‌وتووه و برینداربوون.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ته‌نیا له مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ ١١٤٠ كه‌س به هۆی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ كوژراون و ٣٧٠ كه‌سی دیكه‌ش زیانیان به‌رگه‌وتووه.
ئاماره‌كان له كاره‌ساتی نێوخۆیی ده‌دوێن. رێژه‌ی زیانه‌كان به هۆی ڕووداوی هاتوچۆ له ئێران ٢٥ به‌رابه‌ری وڵاتی ژاپۆن و ٢ به‌رابه‌ری وڵاتی توركیه‌یه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه له وڵاتی بریتانیا ٣ به‌رابه‌ری ئێرانی ماشێن تێدایه، ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی ماشێن٣٢٢ به‌رابه‌ر له ئێران كه‌متره.