کومیتەی ناوەڕاستی نۆروێژی، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ترۆندهایمی وڵاتی نۆروێژ لە رێوڕەسمێکدا، یادی ٧١یەمین ساڵی دامەزراندنی کۆماری کوردستانیان بەرز راگرت.
لەرێوڕەسمێکی بەشکۆدا کە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢ی رێبەندان، بەرانبەر به ١ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی بەڕێوە چوو، کومیتە ناوچەی ناوەڕاستی نۆروێژی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهاوکاری لەگەڵ یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری ترۆندهایم یادی کۆماری کوردستان بهرز راگیرا.. سهرهتا له لایان پێشکهشکارانی رێوڕەسمهکه “نەشمیل عەباسی و محەمەد زێوەیی”یهوه، به خێرهاتنی بهشداربووان کرا و بهرنامهکه بە سروودی نەتەوایەتی “ئەی رەقیب” و چەند چرکەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن له یادی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد. پاشان پەیامی کومیتە ناوچەی ناوەڕاستی نۆڕوێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هاورێ ” ئاگری باڵەکی”یەوە پێشکەش کرا. لە بەشێک لە پەیامەکە دا کومیتەدا هاتبوو کە” پێکهاتنی کۆماری کوردستان، ئەو ڕووداوە سیاسیو نەتەوەییەیە کە لەسەرەتایی روودانیەوە و تاکو ئێستاش هەر بەزیندوویی ماوەتەوە. کۆماری کوردستان، ڕووداوێک نییە بە مێژوو سپێردرابێو کۆتایی بە کاریگەرییەکانی هاتبێ. کۆتایی هاتنی تەمەنی کورتخایەنی ئەو دەوڵەتە کوردییە، نەبوو بە کۆتایی ڕێچکەیەک کە حیزبی دیموکراتی کوردستانو کۆماری کوردستان گرتبوویانە بەر. بە پێچەوانەوە، ئەم کۆمارە کوردییە، بەو خزمەتانەی لە ماوەی دەسەلاتدارەتیی خۆی لە بواری جۆراوجۆردا کردی، رێگاو ئامانجێکی ڕوونی خستە بەردەم نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانو نەتەوەپەروەرانی کورد لە بەشەکانی دیکەی کوردستان”. لە درێژەی پەیامەکەدا، “ئاگری باڵەکی” ئاماژەی بە کاریگەری و توانایی حیزبی دێموکرات کرد لە پێکهێنانی کۆماردا ” حیزبی دیموکراتی کوردستان، حەقیەتی شانازی بە خۆی بکا، چونکە دامەزرێنەری ئەم دەوڵەتە پڕدەسکەوتە بووە کە لە حالی ئیستاش دا شوێنەواری حاشا هەلنگری لە سەر بزاڤی رزگارێخوازی کورد بە گشتی هەیەوهێما کانی وەک ئاڵاوسرود وپێشمەرگەبوونە هێمای نەتەوایەتی و پێشەوای ئەم حیزبە، سەرۆکایەتیی ئەو کۆمارەی کردوە”. باڵەکی لە بەشێکی تری پەیامەکەدا ئێشارەی بە یەكێتی و یەکگرتوویی کرد و گوتی” ئێمە دەزانین کە بەرەوپیشچوونی بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانو نزیکبوونەوە لە ئامانجەکانی کۆماری کوردستان، لە گرەوی یەکڕیزیی خەڵکەکەمان و یەکگرتووییو هاوخەباتیی هێزە سیاسییەکانی ئەو بەشە دایە. لەم بیرەوەرییە مێژووییەدا، پێوێستە دووپاتی بکەینەوەکە خەڵکی کوردستان چاوەروانی هەیەلە هێزسیاسیەکانی کوردستان لە هەوڵو تێکۆشان بۆ لێک نزیکبوونەوەو دروستکردنی بەستێنی گونجاو بۆ هاوخەباتی و کاری هاوبەش، غافڵ نەبن”. ناوبراو لە پەیامەکەیدا وێڕای باسکردن لە رۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشەوا “قازی محەممەد” لە دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا، ئاماژەی بە دەستکەوتەکانی کۆمار لە باری سیاسی، کلتووری، فێركردن ,کرد و کاریگەری ههنگاوهکانی کۆماری کوردستانی لەسەر داهاتووی خەباتی نەتەوایەتی گەلی کورددا بەرز نرخاند. باڵەکی لە بەشێکی تری پەیامەکی دا ئێشارەی بە دۆخی سیاسی و ناوچەیی رۆژهەڵاتی کوردستانی کرد و گوتی” رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر دەستی کۆماری ئیسلامی ئێراندا ، بە قۆناغێکی سەخت و دژواردا تێپەر دەبێ، لە سەردەمی ئیستادا ژمارەی مۆلگە سەربازەیەکانی حکومەت زۆر زیاترن لە بنکەکانی تەندروستی و قوتابخانەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانهەر بۆیە خەڵکی رۆژهەڵات لە ژێر فشارێکی ئەمنیەتی و تۆقێنەردا ژیانی رۆژانەی خۆیان بەرێ دەکەن و ئەو فەزایە وایکردوە کەبەشێکی بەرچاولە زیندانیانی سیاسی ئێران لە نەتەوەیی کورد بن. حکومەتە یەک لە دوایەکەکانی ئێران هیچ کات لە فکری ئەوە دانەبوون کە گوێ بۆ کوردەکان رادێرن و بەردەوام لە فکری سەرکوت و لەناوبردنیان دابوون! تا کار گەیشتە ئەوەی لە نێوترین کردوەی تیرۆریستیاندا کردەوەیەکی ترۆریستی لە شەوی یەڵدا لە بنکەی رێبەری حیزب بەرێوە بەرن و کە لەئاکامدا ٧ پێشمەرگە و ئاسایشی کوردستان بوونە قوربانی!” ناوبراو لە کۆتاییدا وەبیر هەموو لایەنەکانی هێنایەوە کە خەڵکی رۆژهەڵات چاوەرێ یەک دەنگ و یەکریزی ئێوەیە” لە کۆتایی داپێویستەوەبیربێنینەوەگرنگترین شت لە هەلومەرجی ئێستادا ئەوەیە کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان یەکیەتی و یەکرێزیی خۆیان بە هێزتر بکەن، و نەتەوە بندەستەکانی ئێران لە خەبات دژی دیکتاتۆریی کۆماری ئیسلامیو تێکۆشان بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەوەیی یە کانیان دا، هاوخەبات و پشتیوانی یەکتر بن. ئەمەش یەکێک لە پەیامەکانو دەرسە گرنگەکانی کۆماری کوردستانە کە بۆ ئێمە ماوەتەوە.” لە درێژەی بەرنامەکاندا، کورتە فیلمێک کە لەسەر مێژووی دامەزراندنی کۆماری کوردستان و رۆلی پێشەوا قازی محەممەد ئامادە کرا بوو بە دوو زمانی ئینگلیزی و کوردی پێشانی ئامادەبووان درا کە لەلایەن بەشی هونەری کومیتەوە ئامادەکرابوو. لە درێژەی رێورەسمەکەدا پەیامی دەستەی نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵاتی یەکێتی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن بەرێز “ئاسۆ گولابی ” پێشکەش کراوە. پارچە پەخشانێک لە لایەن هاورێی و رێبەری کۆچکردوومان نەمر کاک فەتاح کاویان، لەسەر کۆماری کوردستان بە ڤیدیۆ پێشانی ئامادە بووان درا! بزووتنەوەی گۆران پەیامێکی ئامادە کردبوو کە لەلایەن نوێنەری ئەو بزووتنەوەیە خوێنداریەوە! کاک عارفی نادری، چالاکی سیاسی لەسەر رۆلی کۆمار و دەوری حیزبی دێموکراتی کوردستان چەند ووتەیەکی پێشکەش کرد! ئهمجار خاتوو ” هۆزان ئاگوشی “، پارچە شێعرێکی به ناوی “پێشمەرگە” پێشکهش کرد که له نووسینی شاعیری شۆڕشگێڕی کاک “رەسوڵ سوڵتانی” بوو. هونەرمەند کاک “هۆشیار ئیبراهیمی” بە چەند گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕی رێوڕەسمەکەی رازاوەتر کرد. دواتر هونەرمەند کاک “بێهروز لوتفی” بە چەند گۆرانیەکی شاد رێورەسمەکەی جوانتر و رازاوەتر کرد. بهشی کۆتایی ئهو رێوڕهسمه تهرخان کرابوو بۆ شایی و ههڵپهڕکێی کوردی که ئهم بڕگهیه تا درانگانی شهو بهردهوام بوو.