لە ٧١مین ساڵیادی دامەزرانی کۆماری مەزنی کوردستان لە شارە جیاجیاکانی کوردستان چالاکییەکی تەبلیغیی بەربەرین بەرێوەچوو.
شەوی ڕابردوو ئەندامان و دۆستانی بوێر و بەهەڵویستی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد بۆ رێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی ٢ی رێبەندان لە چەندین گوندی ئەو ناوچەیە چالاکیی تەبلیغییان نواندو لە گوندەکانی قەرەقشلاخ و خورخورە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندیدار ئەویادەیان بەرزڕاگرت.
شایانی باسە ئەندامانی نیشتمانپەروەری گوندەی خورخورە مۆڵگەی ئاوەدان نەکراوی سپای پاسدارانیان لەو گوندە، کردە ئامانجی چالاکییەکانی خۆیان و، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی بەکرێگیراوانی زۆر لە نێو گوند، ئاڵای کوردستانیان لە نێو مۆڵگەی سپای پاسداران هەڵکرد.
هەرەوەها بۆ جارێکی دیکەش کوردانی کرماشانی دانیشتووی شاری تاران لە چەندین گەڕەک و شەقامی ئەو گەورە شارە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت، یادو ناوی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانینی زۆر بۆ ئەندامان و دۆستانی خۆی لە نێوخۆی وڵات ، بەتایبەتی لایەنگرانی حیزب لە ناوچەی شاروێران و گوندەکانی قرەقشلاق وخورخورە ، هەوڵ و چالاکییەکانیان بە چاوی رێزەوە سەیر دەکا و سڵاوی تایبەتیان بۆ دەنێرێ.