مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شهرقوئهوسات باسی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد.
مه‌سعوود بارزانی، له په‌راوێزی به‌شداریكردنه له كۆبوونه‌وه‌ی داڤۆس به شهرقولئهوساتی گوتی، ئه‌گه‌ر نوری مالیكی دووباره ده‌سه‌لات بگرێته‌وه ده‌ست ، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نم و له‌گه‌ڵ نوری مالیكی به‌شداریی حكومه‌ت نابم.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی، ئه‌گه‌ر نوری مالیكی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌وه دهستەوه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ڕه‌سمی ڕاده‌گه‌یه‌نم و هه‌رچی ده‌بێ با ببێ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه من له ده‌وڵه‌تێكدا نابم كه نوری مالیكی به‌رپرسی ئه‌م ده‌وڵه‌ته بێ.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران له به‌غدا له ڕێگه‌ی هێزه چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه به ته‌واوه‌تی ده‌ست له‌كاروباری ئه‌م وڵاته وه‌رده‌دا و ده‌ستی ئا‌مریكا له‌م وڵاته كورت كردۆته‌وه.
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ده‌وڵه‌تی ترامپ به سیاسه‌تێكی توندتر له جاران له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران مامه‌ڵه ده‌كا و له‌وانه‌یه ته‌نگه به ڕێژیمی ئێران له ناوچه‌دا هه‌ڵچنێ.











