لە ئاکامی تەقەکردنی هێزەکانی سەر سنووری بەستام لە ناوچەی سەقز ، ٤ ئەسپ و هێستری کۆڵبەران کوژران.
بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی موکریان شەوی دووی ڕێبەندان لە سنووری بەستامی سەقز، ٢٥ کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزە چەکدارەکان و کەلوپەلی ئەو ٢٥ کەسە تاڵان کراوە.
جیا تاڵان کردنی کەلوپەلی چینی دەسکورتی کۆڵبەران، چەکدارانی هێزی ئینیتزامییەکانی سەرسنوور بە بە تەقەی راستەوخۆ ئەسپ و هێستری کۆڵبەران کە پێدوایستیی سەرەکیی کۆڵبەرانە بۆ کاسبی کردن و بە دەستهێاننی بژێوی ژیانیان ، دەکوژن.
لە حەتووی ڕابردووشدا بە هۆی ڕاودۆنانی ٦ کۆڵبەر لە لایەن چەکدارانی سەر سنوورەوە لە ناوچەی بانە، بۆ بە هۆی بەربوونەوەی ٤ کۆڵبەر و، یەکێک لەوان گیانی لە دەستداو، ٣ کۆڵبەری دیکەش بە توندی بریندار بوون.
پرسی کۆڵبەر و کارەساتەکانی پێوەندیدار بە کۆڵبەری بە هەوڵ و تێکۆشانی میدیا و چالاکانی مەدەنی ئەگەرچی بووتە پرسێکی گرینگ و گەیشتووە بە دەستی کارەبەدەستانی باڵای نیزام و بە شێوازی جۆراجۆر خراوەتە بەرباس.
بەڵام ئێستاشی لەگەڵ بێ هیچ هەوڵێکی بەکردەوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە مرۆییە نەدراوەو، هێزە چەکدارەکانی سەرسنوور بە ئەنقەست و بێپەروا تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و کەلوپەلی ئەو چینە بێدەرتانە تاڵان دەکەن و، کۆڵبەران بێجگە مەترسی گیان لەدەست دان و برینداربوونیان، تووشی زیانی ماددی و ماڵیش دەبن.











