شارام نازاری، شوالیەی ئاوازی کوردی و هونونەرمەندی بەناوبانگ لە رێورەسمی مێهرەجانی نێونەتەوەیی گەلان کە لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو لە لێدوانێک بە توندی رەخنەی لە سیاسەتەکانی دەنگ ورەنگی کۆماری ئیسلامی گرت و ڕایگەیاند “ئەگەر دەنگ و ڕەنگی ئێران گۆرانیم بڵاو بکاتەوە، گۆرانی ناڵێم”.
بە پێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان و هەروەها بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیویەک لە مێهرەجانی نێونەتەوەیی موسیقی گەلان کە لە شاری کرماشان بەڕێوەچوو لە کاتی پێشکەش کردنی تەندیسی فەرهەنگ و هونەر بە شارام نازری ، ناوبرا لە کورتە لێدوانێک بە ڕاشکاوی رەخنەی لە هەڵسوکەوتی کاربەدەستانی دەنگ و رەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران گرت و گوتی؛”ماوەی ٣٧ ساڵە ئیدارەی دەنگ و ڕەنگ بەبێ ئیزنی من گۆرانییەکانم “کوپی ڕایت”دەکات و هەروەها بەبێ لە بەرچاوگرتنی هیچ ماف و حقووقێک بۆ من، و بەبێ ئیزنی خۆم گۆرانییەکانم بڵاو دەکەنەوە.زۆرجاریش ئاواز وگۆرانی من بە مەبەستی سیاسی و بانگەشە بۆ نیزام بڵاو دەکەنەوە.
هونەرمەندی گەروەی کورد لە درێژەی رەخنەکانی دا گوتی :بارودۆخی ئێران بەجۆرێکە کە هونەرمەندان و کەسانێک دەیانهەوێ کارێک بکەن، لە لایەن کەسانێکەوە بەربەستیان بۆ دروست دەکرێ.
شارام نازری لە وڵامی داواکاری بەشدرابوون بۆ ئەوەی گۆرانییان بۆ بڵێ گوتی ؛گەربمزانیبا دەنگ ورەنگی کۆماری ئیسلامیی ئیران بڵاوی دەکاتەوە بەشداریم نەدەکرد.
شایانی باسە لە دەسپێکی مێهرەجانی نێونەتەوەیی گەلان لە شاری کرماشان گرووپی موسیقی دایراک خاتوون” بە هۆی هەبوونی ژەنیارو گۆرانیبێژی ژن..رێگەیان پێنەدار لەو مێهرەجانەدا بەشداریی بکەن.











