حمایەتوڵلا حەیات، بەڕێوەبەری ویلایەتی هێلمەندی ئەفغانستان، دەڵێ: ئێرانی و پاکستانییەکان، هاوکاریی هێزانەی تالیبان کردووە.
حمایەتوڵڵا حەیات، رۆژی یەکشمەمە، بە رادیۆ ئازادیی ئەفغانستانی راگەیاند: لەم دوایانەدا دەستتێوەردانی ئێرانییەکان لە کاروباری نێوخۆی ئەفغانستان پەرەی سەندوە و بەردەوام لەگەڵ هێزەکانی تالیبان کۆدەبنەوە و یارمەتیی ماڵی و نیزامییان کردون.
حمایەتوڵڵا گوتی: رێکخراوی هەواڵگریی ئەفغانستانیش ئەم دیدارانەی پشتڕاست کردۆەتەوە و فەرمانی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەهەمبەر ناردنی چەکوچۆی ئێران بۆ هێزەکانی تالیبان کردوە.
شایانی باسە ئەم بەرپرسەی ئەفغانستانییە دەڵێ، چەکدارانی تالیبان لە ناوەندی ویلایەتی هێلمەند بە چەکی ئێرانی هێرشیان بۆسەر سەربازگەیەکی ئەفغانستان کردوە.
هەرلەو پێوەندییەدا لە ساتە کۆتاییەکانی ماوەی سەرۆککۆماری باراک ئۆباما، ناوبراو چەند بەڵگەو دیکۆمێنیتی گرینگی بڵاوکردەوە کە باس لە هەبوونی پێوەندی نێوان ئێران و ئەلقادەو چەند گرووپی دیکە دەکا و بەشیک لە دەنگ و نامەکی ئۆسامە بین لادەن”یان بڵاوکردوە کە بە ڕاشکاوی باس لەوە دەکا کە لە گەڵ رێژیمی تاران پێوەندی هەبووە زۆرجار لە رێگەری ئێرانەوە پارەو پێداویستیەکانی گواستۆتەوە بۆ ئەفغانستان.