کۆنسولی گشتی
هه‌ولێر، ٢٢ی دێسامبری ٢٠١٦
رێفرانس: ٩٢٢٣٢٦٩/٢٠١٦
دوکتور ئاسۆی خۆشه‌ویست، دۆستی ئازیز.
به په‌ژاره‌وه هه‌واڵی ئه‌و دوو کرده‌وه تێرۆریستییهم پێگه‌یشت که ئێواره‌ی رۆژی ٢٠ی دێسامبری ٢٠١٦ باره‌گای سه‌ره‌کیی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرده ئامانج و به‌بێ جیاکاری هاوڕێیانی ئێوه و مێرمنداڵێک و کارمه‌ندانی ئاسایشی کرده قوربانی.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وه ترسنۆکانه و به‌ربه‌رییه‌دا، ده‌مه‌وێ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ستافی کۆنسولخانه‌ی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر و به‌ناوی خۆمه‌وه سادقانه‌ترین هاوخه‌میی خۆمانت پێ بڵێم.
ئه‌مه‌گناس ده‌بم که هاوخه‌میی ئێمه به رێبه‌رایه‌تیی حیزبه‌كه‌شتان بگه‌یه‌نی.
بۆ برینداره‌کانیش ئاره‌زووی چاکبوونه‌وه‌ی به‌زوویی ده‌كه‌م.
له چاوه‌ڕوانیی دیتنهوهتان به‌م زووانه.
دڵسۆزت
دۆمینیک ماس
کۆنسولی گشتیی فه‌ڕانسه له هه‌ولێر












