زیاتر لە ٢ ساڵ بەسەر دەسبەسەركرانی خزر ڕەسووڵ مروەت چالاكی خوێندكاری و مەدەنی لە زیندانی مەهاباد تێپەڕبووەو ئهو هەروا لە بارودۆخێكی خراپدا دەژی.
خزر ڕەسووڵ مروەت كارناسی ئەدەبیاتو چالاكی خوێندكاری پێشوو، لە سەرەتای ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩١ دەسبەسەرو بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری مەهابادو پاشان بۆ زیندانی ئەم شارە گواستراویهوه. ئهو که لە كاتی كۆبوونەوەی جهماوهریی پشتیوانی كردن لە قوتابیانی شیناوێ لە بەردەم ئیدارەی فێركردن و پەروەردە لە شاری مەهاباد دەسبەسەر كرابوو، لە دادگادا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانو ئەندامهتی لە یەكێك لە حیزبە بەرهەڵستكارەكانی ڕێژیم دادگایی کراو حوكمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
خزر ڕەسووڵ مروەت لە سەرەتای دەسبەسەركرانیرا تا ئێستا مافی گرتنی پارێزەری نەبووە. ئهو ڕۆژی ١٧ ڕەشەممەی ساڵی ١٣٨٢ بە هۆكاری ناڕوون بۆ زیندانی ورمێ دوور خرایەوەو لە خاكەلێوەی ساڵی ١٣٩٣ دووبارەی بۆ زیندانی مەهاباد گواسترایەوە.
شایانی باسه رهسووڵ خزر مروهت پێشتریش لە گەڵاوێژی ساڵی ١٣٧٨ دەسبەسەرو لە لایەن دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد حوكمی ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانی تەعلیقیی بەسەردا سەپابوو. ناوبراو پاش کێشانی ٢ ساڵ لە ماوه حوکمهکهی بەمەرج لە زیندان ئازاد كرا، بەڵام سەرەڕای قەبووڵبوون لە تاقیكردنەوەكان بۆ درێژەدان بە خوێندن لە ئاستی كارناسی بەرزدا لە مافی خوێندن بێبەش كرا.