یارانەی نەغدیی هێندێك لە خهڵکه پڕداهاتەكان بڕدرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەكانی ئێران یارانەی نەغدیی توێژه پڕداهاتەكانی وەك پزیشكان، خاوەن ماشێنە لوكسەكان، خاوەن سەڕافییەكان، ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەریی بانكەكانو كەرتە تایبەتەكانو ههروهها كەسانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات لە سهرهتای ئهمسالهوه بڕدراوه، ئەمە لە حاڵێكدایە كە ڕێكخراوی ئامانجداركردنی یارانەكان لەو پێوهندییهدا بێدەنگهی لێ کردووه کهچی هێندێك لە نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی پشتڕاستیان كردۆتهوهكە یارانەی هێندێك لە كەسانی پڕداهات لابردراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، لە مانگی خاكەلێوەی ئەمساڵدا یارانەی كۆمەڵێك لە توێژە پرَداهاتەكان بردراوه كە بە پزیشكان، خاوەنانی ئۆتۆمبێلە گرانباو لوكسەكان، خاوەن سەرافییەكان، ئەندامانی هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتیی بانكەكان و هەیئەتی بەڕێوەبەرایەتیی شیركەتە تایبەتییەكان بهشێک لهوانن، ئەوە لە حاڵێك دایە كە لە ساڵی ڕابردووڕا دەست بە سڕینەوەی ناوی هاووڵاتییانی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵات كرابوو.
ئەم هەواڵدەرییە جەختی كردۆتەوە كە گوایە بڕیار بووە كاربەدەستانی حکومهت ئەم هەواڵە بڵاو نەكەنەوە.
بەپێی قانوونی بوودجەی ساڵی ٩٤ی سەرتاسەری ئێران، دەوڵەت ئەركدار كراوە كە یارانە لە بنەماڵە پڕداهاتەكان ببڕێ، بەڵام ئێستاش شێوازێكی وردو دەقیق بۆ دیاریکردنی داهاتی توێژه جۆرووجۆرەكانی كۆمەڵگا یهکلا نهکراوهتهوه
تێچووی قورسی پێدانی یارانە بە نزیكەی ٧٦ میلیۆن کهس كە هەر مانگەی نزیكەی ٣٥٠٠ میلیارد تمەن دهکا، ئهوهنده پەرەی سەندووە كە لەم دواییانەدا وەزیری نەوتیشی وهقسهی هێنا،. ناوبراو ڕایگەیاند كە وەزارەتخانەكەی لەژێر باری یارانەی نەغدیدا پووکاوهتهوه.
بیژەن نامدار زەنگەنە وەزیری نەوت دهڵێ وەزارەتی نەوت لە ساڵی ڕابردوودا رۆژانه ١٢٥ میلیارد تمەنی لە بری یارانە بە دەوڵەت داوەو پێدانی ئەم پارە زۆرە، بۆتە هۆی ئەوەی كە گشت پرۆژەكانی ئەم پیشەسازییە هەروەك خۆیان ماونەتەوەو هیچ كارێكیان بۆ نەكراوە.