ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢١ی ژانوییەی٢٠١٧ زایینی کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به هاوكاری یهكیهتیی ژنانی دێموكراتی كوردستان و یهكیهتیی لاوانی دێموكراتی ڕۆژههڵاتی كوردستان ڕێوڕەسمێکی بە شکۆی بە بەشداری دەیان کەس لە ئەندامان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان و ئەندامان و لایەنگرانی و دۆستانی حیزب لە وڵاتی دانمارک بە مەبەستی بەرز ڕاگرتن و پیرۆز کردنی ڕۆژی ٢ی ڕیبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان پێکهێنا .
ڕێوڕەسمەکە کاتژمێر ٦ی دوای نیوڕۆ پاش ڕاگەیاندنی ڕێز بەندی بەرنامەکان لە لایەن بەڕێوە بەری بەرنامە شاناز کاکە ئازەر بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب لە لایەن کۆڕی سروودی یەکیەتیی لاوان و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕیز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی دانمارک لە لایەن بەرپرسی کۆمیتە بەڕێز خالید ڕەواندووست پێشکەش کرا و، سەرەتا وێڕای خەم و پەژارە دەربڕین بە بۆنەی کۆچیدوایی تێکۆشەر و ماندوویینەناس و نووسەر و ڕووناکبیری گەلەکەمان بەڕێز کاک فەتاح کاویان و ئاماژەیەکی کورت بە ڕەوشتبەرزی و شۆڕشگێڕی ناوبراو کە ٦٠ ساڵ لە تەمەنی پڕ یاخی خۆی لە ڕێزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا خزمەتی بە ئامانجەکانی گەل کرد، سەرەخۆشی خۆی و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمیتەی دانمارکی پێشکەش بە بنەماڵەی کاک فەتاح و بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان کرد.
لە دڕێژی پەیامی کۆمیتەدا وێڕای ئیشارە بە گرینگی و بایەخی کۆماری کوردستان و کاریگەریی ئەرێنی ئەو ڕووداوەو پێش هاتانەی له هەلومەرجی سەردەمی کۆماردا لە گەڵ ئێستای دونیا و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، تیشکی خستە سەر دەسکەوتەکانی کۆمار وەک هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بۆ یەکەم جار بە فەرمی، دامەزراندنی قوتابخانە و خوێندن بە زمانی کوردی، بەشداری پێ کردنی ژنان و لاوان، هەوڵ بۆ سەقامگیری و ئارامی ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی کۆمار بە هەموو چین و توێژێکەوە بە بێ لە بەرچاو گرتنی جیاوازی ڕەگەزی و نەتەوەیی و ئاینی دانیشتوانی، بەشداری کوردی پارچەکانی دێکەی کوردستان لە کۆماری دا، گرتنی یەکەم کۆنگرەی حیزبی دێموکراتی کوردستان کە دەسکەوتەکەی پەسند کردنی ئەو ڕێبازە مودێڕن و سەردەمیانە بووە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێورەسمە پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن هاوڕێ سەمیرە خالیدنژاد پێشکەش کرا .
پەیامی یەکیەتی لاوانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هاوڕێ سروە فەتاحی خوێندرایەوە.
پەیامی و برووسکەی پیرۆزبای هێز و لایەنە سیاسیەکانی بەشدار بوو.
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی ئازادی کوردستان (باکوور)
فدراسیۆنی کۆمەڵە کوررییەکانی دانمارک
ئینساتیفی کورد لە دانمارک
ڕێوڕەسمەکە بە موزیک و گۆرانی هوونەرمەندانی دەنگ خۆش ئارشام و دیانا و هەڵپەرکێی تا دەرنگانێکی شەو دڕێژە پێدرا. جێی ئاماژەیە کە ئامادەبووان زۆر بە گەرمی و دڵخۆشییەوە بە شداری ئاهەنگی یادی دامەزرانی یەکەم کۆماری کوردستانیان کرد.