سكرتێری كۆمیسیۆنی حقووقی و قه‌زایی مه‌جلیس گوتی، ده‌بێ قانوونی ئێعدام پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێ.
جه‌لیل ڕه‌حیمی جیهان ئابادی، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه پێداچوونه‌وه به قانوونی ئێعدام زۆر پێویسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه سزای ئێعدام له ئاستی ئێران‌دا بۆته زیانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگا.
ڕێژه‌ی سزاكانی ئێعدام له ئێران ته‌نیا له وڵاتی چین كه‌متره. ئه‌گه‌ر له بوار حه‌شیمه‌ته‌وه له‌به‌ر چاوی بگری ئێران له نێو وڵاتانی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌م دایه. ساڵی ٣٠١٥ كۆماری ئیسلامیی ئێران ١٠٠ كه‌سی ئێعدام كرد كه له ماوه‌ی چاره‌گه سه‌ده‌یه بێ وێنه بووه.
هه‌روه‌ها جیهان ئابادی گوتی، ده‌بێ سیاسه‌تی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو له هه‌مبه‌ر ئێعدام بگۆڕین. ناوبراو هاوكات ماده‌ی هۆشبه‌ری به زیانێكی گشتگیری كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران زانی كه زیاتر له سه‌دی ٦٠ به‌ندكراوانی ئێران له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون.
زۆربه‌ی ئێعدامه‌كان له ئاستی ئێران‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ماده‌ی هۆشبه‌رن. مه‌جلیسی ئێران گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ جێگره‌وه‌ی سزای ئێعدام بۆ هه‌ندێك له تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئاماده‌كردوه به‌ڵام تا ئێستا له مه‌جلیس تاوتوێ نه‌كراوه.
ناوبراو گوتی، له‌گه‌ڵ ئێعدامكردنی هخه‌ر كه‌سێك بنه‌ماڵه‌یه به بنه‌ماڵه‌كانی بێسه‌رپه‌رست له ئاستی ئێران‌دا زیاد ده‌بێ.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی خوازیاری تاوتوێكردنی گه‌ڵاڵه‌ی گۆڕینی سزای ئێعدام بۆ تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌رن و له نامه‌یه‌كدا داوایان له سادق لاریجانی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه حوكمی ئێعدامی 5 هه‌زار زیندانی كه به تاوانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گیراون ڕابگرێ، به‌ڵام ناوبراو تا ئێستا له جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام به‌رده‌وام بووه.