عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزی ئه‌تۆمیی ئێران به كاناڵی سی بی سی ئا‌مریكا ڕاگه‌یاند كه ئێمه ڕه‌خنه‌مان له هه‌ڵوێستی ترامپ سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی مووشه‌كی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵحی له‌م وتووێژه‌دا گوتی، ناو نه‌هێنان ترامپ له ئێران له كاتی سوێندخواردندا به قازانجی ئێران زانی.
دۆناڵد ترامپ له‌كاتی پرۆپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كانی جیهانی گرت و به خراپترین ڕێكه‌وتنی زانی.
هه‌روه‌ها ترامپ به تێبینیی ته‌واو كابینه‌ی خۆی له‌م كه‌سانه پێكهێناوه كه به توندی دژایه‌تیی ڕێكه‌وتنی ئێران و زلهێزه‌كان ده‌كه‌ن.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی، پێداگریی كرده‌وه كه ئێران بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چالاكییه ناوكییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێش ڕێكه‌وتنی ناوكی ئاماده‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران له هه‌ڵوێستی ترامپ له هه‌مبه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی به توندی ڕه‌خنه‌ی گرت.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی نیزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌یان له وڵاتانی دراوسێ و ده‌ی‌ورووبه‌ری خۆیان كردوه.