كۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموكراتی كوردستان، یه‌كیه‌تیی لاوان و یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان ئێواره‌ی ڕۆژی ٢١ی ژانویه‌ی ٢٠١٧ كۆڕێكی ڕێزگرتن لە شەهیدانی یه‌ڵدای خوێناوی و، هەروەها پرسەی نه‌مر كاك فه‌تاح كاویان له شاری “بیلی” وڵاتی سویس پێكهێنا.
له‌و كۆڕه یادەدا كه سه‌ره‌تا به‌سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب و ساتێك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستی پێكرد، له لایەن كاك ڕه‌حمه‌ت ئیبڕاهیمیان به‌رپرسی به‌شی ته‌شكیلاتی حیزب له وڵاتی سویس باسێك له‌مه‌ر مه‌به‌ستی كۆڕه‌كه پێشكه‌ش به به‌شداران كرا.
نیشاندانی فیلمێكی تایبه‌ت به ژیان و خه‌باتی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا به‌شی دواتری ئەو رێورەسمە بوو، له لایەن كاك ڕه‌حمان ئێبڕاهیم زاده‌وه چه‌ند بابه‌تی ئه‌ده‌بی و حه‌ماسی په‌یوه‌ندیدار به یه‌ڵدای خوێناوی و كۆچیدوایی نه‌مر كاك فه‌تاح كاویان پێشكه‌ش كرا.
له بڕگه‌یه‌كی دیکەی ئەو مەراسیمەدا، دۆست و ئه‌ندامانی حزب به ئارامی گوێیان دایه وته‌كانی مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده كه له کۆڕ یادی نه‌مر كاك فه‌تاح دا كردبووی. بە دوای ئەوەدا كاك ڕه‌حیم ڕه‌حمانزاده پێشمه‌رگه‌ی دێرینی حیزب كه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌مر كاك فه‌تاح خزمه‌تی به گه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه باسێكی له سه‌ر گه‌وره‌یی كاك فه‌تاح پێشكه‌ش به به‌شداران كرد.
شایانی باسه چه‌ندین بابه‌تی دیکە وه‌ك هۆنراوه، وێنه و فیلمی په‌یوه‌ست به‌و كۆڕه‌وه كه له لایەن ڕێبوار مووسه‌وی به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی لاوان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و كۆڕه ئامادە کرابوون،ناو ئاخنی به‌رنامه‌كان بوون.