کاردانهوهکان به ئهگهری ڕادهستکردنی قهڵغانی مووشهکیی ئێس ٣٠٠ به ئێران درێژهی ههیه.
هاوكات لەگەڵ ڕەخنەی وەزیرانی دەرەوەی كاناداو فەرانسە لە بڕیاری ڕووسیە سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی قەدەغە كرانی فرۆشتنی قەڵغانی مووشەكیی ئێس – ٣٠٠ بە ئێران، سەرۆك وەزیری ئیسرایلیش گوتوویەتی لە كۆبوونەوەی ڕێبەرانی جیهان که لە ساڵڕۆژی كۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانیدا له ڕووسیه بهڕێوه دهچێ، بەشداری ناكا.
حەوتوویك پاش ڕاگەیەندرانی بڕیاری وێلادیمێر پووتین، سەركۆماری ڕووسیە، بۆ ڕادەست كردنی قەڵغانی مووشەكیی ئێس -٣٠٠ بە ئێران، لە حاڵێكدا كە ئامریكا و ئیسراییل لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەخنەیان لەم بڕیارە گۆتووە، كانادا و فەرانسەش ئەم هەوڵەی ڕووسیەیان مەحكووم كرد..
وەزیری بەرگریی كانادا لە لێدوانێكدا بۆ كاناڵی “سی تی وی” گوتی وڵاتەكەی هیچ كام لە بیانوو وپاساو هێنانەوهی موسكۆ بۆ ئهم بڕیاره ناسهلمێنێو ڕووسیە لە زۆربەی ڕووداوە جیهانییەكاندا دەوری خراپی گێڕاوە و “دەستدرێژییەكانی لە ئۆكراین” بۆتە هۆی ناسەقامگیر بوونی بارودۆخی ئەم وڵاتە.
هاوكات لۆران فابیووس، وەزیری دەرەوەی فەرانسەش، مامهڵهی نیزامیی ڕووسیە لەگەڵ ئێرانی بە “ناردنی پەیامێكی هەڵە” زانیوه و دەڵێ، ئەم كارە لە لووتكەی هەوڵەكاندا بۆ دەستڕاگەیشتن بە دوایین ڕێككەوتنی ناوكیی لەگەڵ ئێران ڕووی داوە.
وەزیری دەروەی فەرانسە لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەی بریتانیایی “تایمز مالی” ڕایگەیاند: ڕێككەوتنامەی ناوكی تەنیا بۆ ڕێگری كردن لە دەستڕاگەیشتنی ئێران بە بۆمبی ئەتۆمیی نییە، بەڵكوو دەبێ گرژییەكانیش كەم ببنەوە و نابێ بە جۆرێك هەڵسوكەوت بكرێ كە بۆ جارێكی دیكە ئێران پڕچەك بێتەوە.