كاربەدەستێكی ڕێكخراوی توێژینەوە زانستیو سەنعەتییەكانی ئێران، سەر بە وەزارەتی زانستەكان دەڵێ، تەنیا ماهوارەی ڕاستەقینەی ئێران بەهۆی نەبوونی مووشەكی هەڵگر لە ژوورێكدا فڕێ دراوه و تۆزی لێ نیشتووه.
عەبدولڕەزا سەمیمی، جێگری گەشەی پیشەسازی ئەم ڕێكخراوەیه دهڵی ماهوارەی “میسباح” بۆ بهڕێکردنی ئامادهیه، بەڵام بەهۆی نەبوونی مووشەكی هەڵگر، هاویشتنی ئەم ماهوارەیە وەدوا خراوە.
ماهوارەی مەسباح ساڵی١٣٨٤ پەردەی لەسەر لادرا، بەڵام پاش ١٠ ساڵ هەروەها چاوەڕوانە كە بۆ مەداری زەوی بهڕێ بکرێ.
كاربەدەستانی ئێران لە ساڵی ١٣٨٨ ڕایانگەیاند كە ئەم ماهوارەیە لە ئیتالیاوە بۆ مەداری زەوی دەنێردرێ، بەڵام شیركەتێکی ئیتالیا که لە دروستكردنی ئەم ماهوارەیە هاوكاریی ئێرانی كردووە، ئەم هەواڵەی وەدرۆ خستەوەو ماهوارەی مەسباح هەروا چارەنووسی ناڕوونە.
بەرپرسانی دەوڵەت دەڵێن، ئێران ماهوارەی “تەدبیر” و شەریف سات”ی ئامادەی بهڕێ کردن بۆ بۆشاییه، بەڵام سەمیمی جەختی لهسهر ئهوه كردۆتهوه كە ماهوارەی مەسباح تەنیا ماهوارەی ڕاستەقینەو بهکهلکی ئێرانە كە دروستی كردووەو ناتوانێ بهرێی بۆشایی بکا.
شایانی باسە كە گەڵاڵەی دروستكردنی ماهوارەی مەسباح ساڵی ١٣٥٦ دەستی پێكرد، بەڵام بە هۆی شۆڕشی گەلانی ئێران وەدوا كەوت تا لە كۆتاییدا بە هاوكاریی وڵاتی ئیتالیا پڕۆژهکه تهواو کرا.