کوردانی بەهەست وتینی ئیلامی دێرین لە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە چالاکییەکی تەبلیغییدا ئەو یادەیان بەرزڕاگرت.
لە ٧١مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شارەجیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغیی کرا.
لەو پێوەندییەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام، بە شیوەی بەربڵاو دەستیان دایە چالاکیی تەبلیغیی و، لە چەندین گەڕەک و شەقامی ئەوشارە تراکت و نووسراوەی پێوەندیداریان بڵاو کردەوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین لە سەرجەم کوردانی بە هەستی شاری ئیلام ، تێکۆشانی ئەوان بە ئەرکی نیشتمانی دەزانێ و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.