ئەندامان و لایەنگرانی بە ئەمەگی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بڵاو کردنەوەی تراکت و وێنەی پێوەندیی دار بە بۆنەی ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە گوندەکانی ناوچەی بانە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و ئەو ڕۆژە پیرۆزەیان وەکوو هێمایەکی نەتەوەیی و مێژوویی بەرز نرخاند و لەگەڵ ڕێباز و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە و خۆیان بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار زانی.
ئەو گوند و ناوچانەی کە تێیدا چالاکی تەبلێغیی ئەنجامدراوە بریتین لە:
گوندی پیاوێن، نەمشیر، گشکەسە ،سپی داری،زێویە ، کۆخان وچەندین گوندی دیکە لە ناوچەی بانە، هەر لە درێژەی چالاکیی تەبلیغییەکان سەبارەت بە دووی رێبەندان لە شاری سەقز، دۆستان و لایەنگرانی حیزبەکەی پێشەوا قازی، دار ودیواری ئەوشارەیان بە وێنە و تراکتی پێوەندیدار بە ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان ڕازاندەوە.
هەر بەم بۆنەوە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین، لە سەرجەم دۆستان و ئەندامانی خۆی لە ناوچەی بانەو سەقز دەسخۆشیان لێدەکا و سڵاویان بۆ دەنێرێ.