جه‌ماڵ دانشمه‌ند رۆژنامه‌نووس و هه‌واڵنێری ماڵپه‌ڕی موکریان له وتووێژێکدا له گه‌ڵ رادیۆ “فه‌ردا” به کورتی دۆخی ناله‌باری کۆڵبه‌رانی کوردی، وه‌کوو چینی لێقه‌وماو و جه‌فاکێشی کۆمه‌ڵگای کوردستان خسته به‌رباس.
هه‌اڵنێری موکریان به رادیۆ “فه‌ردا”ی سەبارەت بە ڕاودۆنانی کۆڵبه‌رانی کورد له ناوچه‌ی سه‌قز و بۆکان له ماوه‌ی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش که بوو به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی چه‌ند کۆڵبه‌ر و گیان له ده‌ست دانی یه‌کێک له‌وان و، برینداربوونی چه‌ند کۆڵبه‌ری دیکه‌ی لێکه‌وته‌وه سه‌ره‌ڕای پشتڕاست کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه رایگه‌یاند؛ “ئه‌وانه‌ی که به کۆڵبه‌ر ده‌ناسرێن تووشی راودۆنان ده‌بن، یان ته‌قه‌یان لێده‌کرێ زۆرجار هه‌ڵگری هیچ کۆڵ و بارێکیش نین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به پێی بەڵێنی سیستمی هێزه ئینتیزامییه‌کان ده‌سبه‌سه‌ڕ کردن و، ڕاده‌ستکردنی هه‌ر یه‌ک له کۆڵبه‌ران ، پاداشتی هه‌یه و ئه‌مه‌ش هۆکارێکه که به‌شێکی زۆر له هێزه‌کانی ئینتیزامی له سه‌ر سنوور بێ جیاوازی کاسبکارانی کورد راودۆنان بکه‌ن و کاره‌ساتی له‌و چه‌شنه‌ی لێبکه‌وێته‌وه، واتا مه‌رگ و برینداربوونی چینی زه‌حمه‌ت‌کێشی کۆڵبه‌ر”.
ناوبرا له به‌شێکی دیکه له وتووێژه‌که‌ی‌دا نه‌بوونی گه‌شه‌ی ئابووری له کوردستان به گشتی و به‌تایبه‌تی له ناوچه سنووریه‌کان به هۆکارێکی سەرەکیی زانی که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه ته‌نیاو ته‌نیا به مه‌به‌ستی دابین‌کردنی بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان په‌نا بوو وه‌ها پیشه‌یه‌کی مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری ده‌بن، که ڕۆژانه له گه‌ڵ ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم رووبه‌روو ده‌بنه‌وه.
شایانی باسه له حه‌تووی ڕابردوودا، به هۆی ڕاودۆنانی هیزه ئینتیزامییه‌کانی ناوچه‌ی سه‌قز و بۆکان له ئاکامی ئه‌و ڕاودۆنانه کۆڵبه‌رێک به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له هه‌ڵدێر، گیانی له ده‌ست‌داو ، چه‌ند که‌سی دیکه‌ش به توندی بریندار بوون.











