سڵاو و ڕێز!
به دوای هه‌ڵبژاردنم به سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆمه‌ڵێکی زۆر له حیزبه سیاسییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات‌و باشووری کوردستان، ڕێکخراوی جۆراوجۆری مه‌ده‌نی، سینفی‌و کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌سایه‌تیی سیاسی، ئه‌ده‌بی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد‌و ئێرانی؛ هه‌روه‌ها زۆر له دۆستان‌و لایه‌نگرانی حیزب، کادرو پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی حیزبه‌که‌مان‌و ته‌نانه‌ت له حیزبه‌کانی دیکه‌ش به ناردنی نامه، په‌یام، ته‌له‌فوون‌و له ڕێگه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه پێوه‌ندییان پێوه کردووم‌و پیرۆزبایی هه‌ڵبژێرانم به سکرتێری گشتیی حیزبیان پێ گوتووم‌و ئاواتی سه‌رکه‌وتن له کاری سیاسی‌و حیزبی‌یان بۆ خواستووم.
ئه‌گه‌رچی زۆرم پێخۆش بوو که وه‌ڵامی یه‌ک به یه‌کی ئه‌و نامه‌و په‌یامانه‌م داباوه‌و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێوه ئازیزان پێوه‌ندیم گرتباوه‌و سپاس‌و قه‌درزانیی خۆمم بۆ ئێوه خۆشه‌ویستان ده‌ربڕیبا؛ به‌ڵام ئه‌وه‌م بۆ نه‌کراوه‌و له ڕێگه‌ی ئه‌و نووسینه‌وه سڵاو‌و سپاس‌و ڕێزی خۆم بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌نێرم.
به‌ڕێزان!
په‌یام‌و پێوه‌ندییه‌کانی ئێوه دڵگه‌رمییه‌کی زۆریان به من به‌خشیوه‌و هیوادارم به کار‌و تێکۆشانی به‌رده‌وام، هاوکاری‌و پشتگرتنی به‌رده‌وامی ئێوه‌ی خۆشه‌ویست له ئاست ئه‌و ئه‌رکه قورسه‌دا ڕووسوور و سه‌ربه‌رز بم‌و، به هیممه‌ت‌و هاوکاریی هه‌موو لایه‌ک خه‌باته‌که‌مان به‌ره‌و پێش ببه‌ین.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سپاسی دووباره
برای بچووکتان مسته‌فا مه‌ولوودی
٣ی رێبەندان ١٣٩٥ی هه‌تاوی
٢٢ی ژانوییه‌یی ٢٠١٧ی زایینی