شاندێکی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه، ٢ی ڕێبه‌ندان شاندێکی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتووی ئیسلامی به سه‌رپه‌رستیی ماموستا ئه‌بووبه‌کر عه‌لی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوو سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تی ڕێبه‌ریی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌لوودی، سکرتیڕی گشتیی حیزبه‌وه پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌یئه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی سه‌ره‌تا سه‌ره‌خۆشیی خۆیان به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی کاک فه‌تاح کاویان دهربڕیو، دواتر به ئاماژه به گۆڕانکارییه‌کان له پلینۆمی پێنجه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌دا، پیرۆزبایی هه‌ڵبژێرانی سکرتێری نوێی حیزبی دێموکڕاتیان به هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ گوت.
ماموستا ئه‌بووبه‌کر عه‌لی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به ستایش‌و قه‌درزانییه‌وه باسی له پڕهنسیپو بنه‌ما دێموکڕاتیکه‌کانی حیزبی دێموکڕات له گۆڕانی پێکهاته‌ی ڕێبه‌ری، به تایبه‌ت گۆڕینی سکرتێرهکانو ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵاتی کرد‌و هیوای خواست که هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان وه‌ک بایه‌خێک سه‌یری ئه‌و گۆڕانکارییه بکه‌ن.
باس له دۆخی سیاسیی کوردستان، به‌تایبه‌ت ڕه‌وتی گۆڕانکارییه‌کان له باشووری کوردستان ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه بوو. دوو لایه‌ن پێیان وابوو ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه‌ی بۆ کورد له باشووری کوردستان هه‌ڵکه‌وتووه ته‌نیا له سایه‌ی خه‌مخواردنێکی جیددی‌و به‌رپرسایه‌تیی هه‌موو لایه‌ک ده‌توانێ له به‌رژه‌وه‌ندیی کورددا بشکێته‌وه، هه‌ر بۆیه نابێ له کیس بدرێ.