قایمقامی شاری کۆیه به هاوڕێیه‌تیی حاکمی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و شاره سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد.
دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه، ٢ی ڕێبه‌ندان حاکم هیمداد، دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی شاری کۆیه به هاوڕێیه‌تی مامۆستا سه‌رکه‌وت ڕه‌سوڵ، قایمقامی ئه‌م شاره سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد‌و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی ڕێبه‌ریی حیزب به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، سکرتێری گشتیی حیزب پێشوازییان لێ‌کرا.
شاندی میوان له‌و سه‌ردانه‌دا به‌بۆنه‌ی مه‌رگی کاک فه‌تاح کاویان، که‌سایه‌تیی به‌رز و به‌ڕێزی حیزبی دێموکڕات هاوخه‌میی خۆیان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دهربڕیو له درێژه‌دا پیرۆزبایی هه‌ڵبژێرانی سکرتێری نوێی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان به هه‌یئه‌تی خانه‌خوێ گوت.
پرسی ته‌قینه‌وه‌که‌ی شه‌وی یه‌ڵدای به‌ر بنکه‌یه‌کی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی سیاسیی ڕۆژ ته‌وه‌ری باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه بوون که دوولایه‌ن ئاڵوگۆڕی بیروڕایان له‌سه‌ر کردن.