به‌بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له ناوچه‌كانی بانه‌و ده‌ورووبه‌ری چالاكیی ته‌بلیغی كرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ١ی ڕێبه‌ندان، ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزب به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له شاری بانه و ئاواییه‌كانی وه‌ك به‌رده‌ڕه‌ش، زیوایه، سپی داری، جاده‌ی نێوان كۆخان نجنێ، داده‌ی بانه بۆ سه‌رده‌شت، كهوپێچی سه‌روو، خواجوامێر، بنه‌ی ڕه‌زان و كهوپێچی خواروو به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به نووسینی دار و دیوار و تابڵۆكانی جاده و هه‌روه‌ها به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و وێنه‌ی تایبه‌ت به‌م ڕۆژه دیسان دڵی كۆماری ئیسلامی‌یان وه‌خورپه خست.
هه‌روه‌ها تابڵۆیه‌كی سپای پاسدارانیان له ڕێگه‌ی بانه ـ شوێ یان شكاندوه به‌ریان داوه‌ته‌وه.
كۆمیسیۆنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی چالاكیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی بانه ده‌ستخۆشانه‌یان پێ ده‌ڵێ و لێڕهرا ده‌ستیان به گه‌رمی ده‌گوشێ.