به‌بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له پیرانشار و ده‌ورووبه‌ری چالاكیی ته‌بلیغیی كرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كومیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ٣٠ی سه‌رماوه‌ز، ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی ٢ی ڕێبه‌ندان، ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له پیرانشار و ئاواییه‌كانی لاوێن، ڕكاوێ، قه‌ره‌خدر، خورنج، گرده بن، كێله‌شین، زین و نجیان و هه‌روه‌ها تابڵۆكانی سه‌رجاده‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی دروشمی تایبه‌ت به ٢ی ڕێبه‌ندان و وێنه‌ی شه‌هیدانی شه‌وی یه‌ڵدا ڕازانده‌وه.
كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی چالاكیی به‌ربڵاوی ئه‌ندامان ولایهنگرتنی حیزبی دێموكراتی كوردستان له پیرانشار و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری وێڕای ماندونه‌بوونی كردن ده‌ستی ماندویان
ده‌گوشێ و سپاسیان دەکا.