له به‌ره‌به‌ری ساڵیادی 2ی رێبه‌ندان رۆژی دامه‌زراندنی کۆماری کوردستان خه‌ڵکی وه‌فادار و هه‌رده‌م دێموکراتی ناوچه‌ی شنۆ ئه‌و یاده‌یان به‌رزڕاگرت.
ئه‌ندامان و دۆستانی ئه‌مه‌گناسی حیزبی دێموکراتی کوردستان له شاری شنۆ به بڵاوکردنه‌وه‌ی تراکت و نووسراوه‌ی پێوه‌ندیدار به مهزنهیادی ٢ی رێبه‌ندان، له گه‌ڵ ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان په‌یمانی وه‌فایان نوێ کرده‌وه.
ئه‌و شوێنانه‌ی له شاری شنۆ چالاکیی ته‌بلیغییان تێدا کراون بریتین له؛
مه‌دره‌سه‌ی به‌هه‌شتی، ئارامگای شێخ عه‌بدولعه‌زیز، و چه‌ندین شه‌قام و گه‌ڕه‌کی دیکه ئه‌و شاره.
کۆمیسیۆنی ته‌شکیلاتی حیزبی دێموکرات وێڕای سپاس و ده‌ستخۆشی کردن له سه‌رجه‌م دۆستانی حیزب له شاری شنۆ، سه‌رکه‌وتنیان بوو به ئاوات ده‌خوازێ.