قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له ئاستی پارێزگای ورمێ‌دا ٢٤٠ هه‌زار كه‌س نه‌خوێنده‌وار و هه‌روه‌ها پێویستیی به ٥ هه‌زار پۆلی وانه‌گوتنه‌وه هه‌یه.
قوربانعه‌لی سه‌عاده‌ت وێڕای ئاماژه به كه‌مبوونی ٥ هه‌زار پۆلی وانه‌گوتنه‌وه گوتی، ئه‌م پارێزگایه له ئاستی پێوه‌ری خوێنده‌واریدا له پله‌ی ٣٠مین پارێزگای ئێران دایه.
پارێزگاری ورمێ گوتی، بۆ دروستكردنی هه‌ر پۆلێكی خوێندن بڕی ١ بۆ ١ و نیو میلیارد ریاڵ تێچوو هه‌ڵده‌گرێ كه قه‌راره پاش په‌سندكرانی بوودجه‌ی ٩٦ دابین بكرێ.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ڵام له هه‌واڵێكی دیكه‌دا سه‌رۆكی ڕێكخراوی بێهزیستیی ئێران ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ١٣٠ هه‌زار منداڵ به‌هۆكاری جیاجیا له خوێندن به‌جێمان كه له‌م ڕێژه‌یه یه‌ك له 7ی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان بووه.