به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كه‌رتی سامانه سروشتییه‌كان، به‌دوای قه‌یرانی ئابووریی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ١٢٠ كانگای به‌ردی ئاسن له ئاستی ئێران‌دا داخرا و بێكاریی ١٠ هه‌زار كه‌سی لێكه‌وتۆته‌وه و هه‌روه‌ها ٤٦٠٠ كه‌س به‌هۆی ڕێكخستنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هێزی كار بێكاركراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه، هۆكاره‌كانی داخرانی ئه‌م كانگایانه بۆ دابه‌زینی نرخی سه‌تا ٧٠ ئه‌م جۆره به‌ردانه گه‌ڕانده‌وه كه له ساڵی ٢٠١١ زیاتر له سه‌تا‌٨٠ی بۆنگا تایبه‌تییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی و هه‌نارده‌ی به‌ردی ئاسن كه زۆربه‌یان چووك بوون، به‌گشتی داخران.
به‌پێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان تا كۆتایی مانگی جۆزه‌ردانی ٩٤ به‌دوای قه‌یراناویی بوونی كاروكاسبیی به‌ردی ئاسن له 5 پارێزگای ئێران‌دا له ١٦٠ كانگای چالاكی به‌ردی ئاسن زیاتر له ١٢٠ كانگا به‌گشتی داخران و كرێكاره‌كانی بێكاربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك ساڵی ڕابردوو ٦٤ كانگا داخران و زیاتر له‌٤٥٦٨ كرێكاریش بێكاربوون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر ١٠٠ تۆن به‌ردی ئاسن له كه‌رتی تایبه‌ت به شێوه‌ی مام ناوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ شوغڵێك و ناڕاسته‌وخۆ 10 شوغڵ پێك دێ.