کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێچەوانەی رووسیە دژی بەشداریکردنی ئامریکا لە وتووێژەکانی شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستنان لەبارەی قەیرانی سووریەیە.
بەپێی هەواڵی تەسنیمی نزیک بە سپای پاسدارانی ئێران، لە زمان محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامریکای بۆ ئەم وتووێژانە بانگهێشت نەکردوە و دژی بەشداریکردنی ئەو وڵاتەیە.
پێشتر وەزیری دەرەوەی رووسیە، سێرگێئی لاورۆڤ، رایگەیاندبوو لە بەشداریکردنی ئەمریکا لە وتووێژەکانی ئاستانەدا خۆشحاڵە.
کۆبوونەوەی ئاشتیی سووریە بە دەستپێشخەریی رووسیە و پشتگیریی وڵاتی تورکیە و ئێران بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە بە بەشداری لایەنەکانی سووریە لە شاری ئاستانەی پایتەختی قەزاقستان بەڕێوە بچێ.