پاشنیوەرۆی رۆژی دووشەممە ١٦ی ژانویەی ٢٠١٧ی زایینی، هەیئەتێکی کومیتە ناوچەی “ئۆسفۆڵد”ی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی هاورێ حەسەن غەمبار ئەندامی کۆمیتەی ناوچەی ئۆسفۆڵد، سەردانی کومیتەی پارێزگای “ئۆسفۆڵد”ی حیزبی سۆسیالیست چەپی نۆڕوێژی لە شاری “مووس”یان کرد و لە لایەن بەرپرسانی ئەو حیزبەوە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. سەرەتا “لەیف کریستەنسەن” بەرپرسی یەکەمی حیزبی سۆسیالیست چەپی نۆڕوێژی SV لە پارێزگای ئۆسفۆڵد، خۆشحاڵیی خۆیانی لەو دیدار و چاوپێکەوتنە دەربڕی.
پاشان هەیئەتی کۆمیتەی حیزب باسێکیان سەبارەت میژووی حیزب و جێگە و پێگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا پێشکەش کرد و ئاماژەیان بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئێعدام و ئەشکەنجە و زەبر وزەنگی کۆماری ئیسلامی دەرهەق بە گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد و، هاوکات وەڵامی پرسیارەکانیان لە لایەن حیزبی سۆسیالیستەوە درایەوە.
لە کۆتاییدا بۆ پەیوەندی و هاوکاریی زیاتری دوولایەنە، چەند پێشنیار و تیبێنی و سەرنجێک خرانە ڕوو.