شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانبار، لاوێک بەناوی موتەلیب کوری “عەزیز حاجی ئەوڵڵا” خەڵکی گوندی بڵەسەن لە نزیک گوندی میراوەی خواروو، دەکەوێتە بەر فیشەکی هێزەکانی سپای پاسداران و بە توندی بریندار دەبێ.
دوای تەقەکردنی هێزەکانی سپای پاسداران و بریندار بوونی ئەو لاوە، بە پەلە خەڵکی گوندەکە دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە کە بەداخەوە بە هۆی کاری بوونی برینەکەی گیانی لەدەست دەدا.
شایانی باسە ساڵانە دەیان کەس لە خەڵکی کوردستان بەتایبەت دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکان دەبنە قوربانیی تەقەی بە ئەنقەست و راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران و هیچ لایەنیکیش لەو بارەوە خۆی بە بەرپرسیار نازانێ.
سەرەڕای مەحکوومکردنی ئەو کردەوە نایاسایی و ناڕەوایە لە لایەن ناوەندەکانی مافی مرۆڤەوە تەقە کردن لە کاسبکاران و خەڵكی بە تاوانی ناوچە سنوورییەکان هێشتاکە بەردەوامە.











