٣ به‌ندكراوی كورد له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌ئموورانی به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج 3 به‌ندكراوی كورد كه به تۆمه‌تی پێوهندیههبوونی به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركراون، به ناوه‌كانی عومه‌ر سه‌عید فه‌قێ، محه‌ممه‌د نه‌زه‌ری و خالید فه‌ره‌یدوونیان بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه كه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌م به‌ندكراوه سیاسیانه نه‌زانراوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ڵام له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه به‌ندكراوێكی سیاسیی دیكه‌ی به ناوی شاهین زه‌وقیته‌بار، هه‌ر له زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی كه‌ره‌ج له ناكاو بۆ زیندانی ئێڤین گواستراوه‌ته‌وه. مه‌ئموورانی زیندانی پێیان ڕاگه‌یاندوه كه ته‌نیا بۆ چه‌ند ڕۆژێك ده‌بێ و دووباره بۆ ساڵۆنی ١٢ی به‌ندیخانه‌ی گه‌وهه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه به‌ڵام هۆكاری گواستنه‌وه و بێنه‌و به‌ره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.











