ئه‌رته‌شی میللیی یه‌مه‌ن ڕۆژی سێشه‌ممه له به‌ره‌ی شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا بڕێكی زۆریان چه‌كوچۆڵ له شێوه نیزامیانی حوسیی سه‌ربه ڕێژیم ئێران گرت كه تێیدا مووشه‌كی زلزالی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی تێدابوو.
عه‌بدوڵا شندقی، وته‌بێژی خۆڕاگریی خه‌ڵكی سه‌نعا گوتی، هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی میللیی یه‌مه‌ن به پشتیوانیی هێزه‌كانی خه‌ڵك ده‌ستیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك چه‌كوچۆڵی حوسییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی سه‌نعا داگرت. گرووپی توندئاژۆی حوسییه‌كانی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێ.
ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له گێرەشێوێنی و ده‌ستێوه‌ردانی له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌ستی هه‌یه و چه‌ندین مووشه‌كی كورتهاوێژی زلزالی ئێران له نێو ئه‌م چه‌ك و ته‌قینه‌وانه‌دابوون كه ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه.
ناوبرا پێداگریی كرده‌وه كه حوسییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن كه پشتیوانیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشیان له پشته، زیانێكی گه‌وره‌یان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شەوە به‌ركه‌وتووه.