بە پێی هەواڵی بڵاوکراو لە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چەند رۆژ لەمەوپێش حەسەن ڕەستگاری مەجد، بەندکروای سیاسیی کورد، لە لایەن لقی ١٠٤ ی داداگای ئینقلاب”ی شاری ورمێ بە تۆمەتی شیواندن و ئاژاوەنانەوە لە بەندیخانە بە لێدانی ٢٠قامچی و سێ مانگ زیندان سەر لەنوێ سزا درا.
جێی ئاماژەیە کە حەسەن ڕەستگاریمەجد لە رۆژی ١٣ی سەرماوەز بە دژی پێشێلکردنی مافەکانی لە بەندیخانە و پەروەندە ساز کردنی جیاجیا لەلایەن دەزگای قەزاییەوە، دەستی دایە مانگرتن و رۆژی ٢٧ی سەرماوەز لە کاتێکدا لە مانگرتندا بوو ڕەوانەی لقی ١٠٤ی دادگای ئیقلاب کراو بە تۆمەتی هەژاندنی زیندان، لێپرسینەوەی لێکرا.
ئەم بەندییە سیاسییە لە ماوەی ٣٣ رۆژ مانگرتن لە خواردن و نارەزایەتی دەربڕین سەبارەت بە داخوازییەکانی وەکوو داوای دادگایی کردنی سەرلەنوێ، نە تەنیا مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێنەدرا و سەرەڕای بەڵێنی پێدانی لەلایەن کاربەدەستانی قەزاییەوە بوو و وازهێنان لە مانگرتن، دیسانەکە بە تاوانی شڵەژاندنی زیندان بە لێدانی ٢٠قامچی و ٣مانگ زیندان سزا درا.
شایانی باسە چەند مانگێکە زیندانییە سیاسییەکانی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران بەرانبەر بە پێشێلکرانی مافەکانیان و هەڵسوکەوتی نابەرپرسانەی کاربەدەستانی زیندان و دامودەزگای قەزایی ئێران، پەنایان بۆ مانگرتن لە خواردن بردووە.











