ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه‌ی ٢٦ی به‌فرانبار رێکه‌وتی ١٥ی ژانویه له سێ ڕێیانی به‌ستۆره، هه‌ولێر، مه‌سیف لاوی دێموکرات ئازاد هونه‌رپه‌ژووهـ له رووداوی پێکدادانی ماشین‌دا به توندی بریندار بوو، هه‌وڵی پزیشکه‌کان بۆ رزگار کردنی گیانی به داخه‌وه بێ ئاکام مایه‌وه و به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ماڵاوایی له ژیان کرد.
ئازاد هونه‌رپه‌ژووهـ، کوڕی سه‌ید که‌ریم له دایکبووی ١٣٥٦ی هه‌تاویی، خه‌ڵکی شاری بۆکان و له بنه‌ماله‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری هونه‌رپه‌ژوو بوو.
ناوبراو ئامۆزای شاخه‌وانی جوانه‌مه‌رگ و ناوداری کورد موقبیل هونه‌رپه‌ژووهـ، هه‌روه‌ها خوشکه‌زای کادری شه‌هیدی حیزبی دێموکرات سه‌ید عه‌زیزی حسێنی بوو.
ئازاد هونه‌رپه‌ژوو له ساڵی ١٣٧٥ وه‌ک پێشمه‌رگه رووی کرده ریزه‌کانی حیزبی دێموکرات و له کۆمیسیۆنی ئامووزش ده‌ستی به تێکۆشان کرد و دواتریش وه‌ک ئه‌ندامێکی حیزبی له تێکۆشان له ریزه‌کانی حیزب‌دا به‌رده‌وام بوو.
ناوبراو ساڵانێک له پارلمانی کوردستان کاری ده‌کردو، چه‌ند ساڵێکیش گەڕابۆوه وڵاتی کانادا.
له‌م دواییانه‌دا به مه‌به‌ستی پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش له گه‌ل خاتوو ئاتووسا مرادی، گه‌ڕابۆوه کوردستان تا له کۆڕی بنه‌ماڵه و خزمان و هه‌روه‌ها له کۆڕی تێکۆشه‌رانی دێموکرات‌دا، جێژنی ده‌سپێکی ژیانی نوێ بگرێ، که به‌داخه‌وه له رووداوی هاتوچۆ گیانی له ده‌ست دا‌و به‌م جۆره خۆشه‌ویستانی خۆی تووشی ماته‌م و په‌ژاره کرد.
شایانی باسه پێشنیوه‌ڕۆی ٢٨ی به‌فرانبار (١٧ی ژانویه) له مه‌زارگه‌ی نه‌مرانی دێموکرات به به‌شداری ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تییه‌کان و دۆستانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌یان و هه‌روه‌ها تێکۆشه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی دێموکرات به خاک سپێردرا.
کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکه‌ش کردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی تێکۆشه‌ری هونه‌رپه‌ژووهـ و سه‌رجه‌م که‌سوکاری ئه‌و ئازیزه، خۆی بە هاوخه‌م و به‌شدار له خه‌میان ده‌زانێ.











