كۆبوونه‌وه و مانگرتنی كرێكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد تا ئه‌مڕۆ ٢٨ی به‌فرانبار درێژه‌ی هه‌یه. به قسه‌ی یه‌كێك له كرێكاره‌كانی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ گوتی، ماوه‌ی زیاتر له ٤٠ ڕۆژه به‌رده‌وام له به‌رده‌م بینای کشت و سه‌نعه‌تی شاری مه‌هاباد له‌و هه‌وا سارده‌ی زستاندا هه‌تا داواكارییه‌كانمان بۆ جێبه‌جێ نه‌كرێ، درێژه مانگرتنه‌كه‌مان ده‌ده‌ین.
ئه‌م كرێكارانه به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی مووچه‌ی دواكه‌وتووی ١٦ مانگ مانیان گرتوه و داوای مافی ڕه‌وای خۆیان ده‌كه‌ن.
شایانی باسه كه له 37مین ڕۆژی مانگرتنه‌كه‌یاندا هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شاری مه‌هاباد هه‌ڵیانكوتایە سه‌ر و داوایان لێ‌كردن خێوه‌ته‌كان كۆبكه‌نه‌وه به‌ڵام كرێكاره‌كان كاردانه‌وه‌یان له‌خۆ نیشان دا و به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه و گوتیان به‌بێ خێوه‌تیش ئێمه درێژه به مانگرتنه‌كه ده‌ده‌ین.











