دوو به‌ندكراوی كورد له زیندانی دیزڵ ئابادی شاری كرماشان ئێعدام كران. ئه‌م دوو به‌ندكراوه كورده له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ئێعدام كراون كه تازه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه. سه‌یفوڵا حه‌سه‌نیان تەمه‌ن ٣٣ ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌قز و تۆفیق بههرامنژاد ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ كه هه‌ركام بۆ ماوەی ٦و ٥ ساڵ له زینداندا بوون.
شایانی باسه ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ كه‌سی له زیندانه‌كانی قزڵحه‌سار، ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج، كرمان، هه‌مه‌دان، قه‌زوێن، ڕه‌شت، ساری و میاندواو ئێعدام كردووه.











