كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی ناسراوی كورد له زیندانی ئێڤین سه‌ره‌ڕای نه‌خۆشی و خوێنڕێژی سیه‌كان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بواردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كه‌یوان كه‌ریمی، فیلمسازی ناسراوی كورد له له به‌ندی ٨ی زیندانی ئێڤین به هۆی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی، پزیشكی زیندان پێی ڕاگه‌یاندوه كه ده‌بێ له نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی زیندان تا ئێستا له ناردنی خۆیان بواردوه و ئەمە له حاڵێكدا بارودۆخی جه‌سته‌یی باش نییه.
به قسه‌ی یه‌كێك له نزیكانی كه‌یوان كه ده‌ڵێ، ناوبراو سه‌باره‌ت به نه‌خۆشییه‌كه‌ی بێده‌نگیی لێكردوه به‌ڵام نه‌خۆشییه‌كانی زۆر جیددین و له‌گه‌ڵ كۆخین، خوێن دێنێته‌وه و هه‌موو له‌شی چڵكی كردوه.
كه‌ریمی له سه‌ره‌تای ده‌سبه‌سه‌ركرانی ماوه‌ی ١ مانگ به‌بێ چوونی بۆ هه‌واخۆری له قه‌ره‌نتینه‌ی به‌ندی ٤ی زیندانی ئێڤین‌دا ڕاگیرا و له‌وێ تووشی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی بوو.
ناوبراو نزیك به 10 ساڵ له‌وه‌پێش به‌هۆی بوونی تۆمۆری لولایی ڕاستی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كرابوو و پزیشكانی پسپۆڕ پێیان گوتووه كه ئه‌گه‌ر دووباره نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ نه‌كرێته‌وه تووشی نه‌خۆشیی مێشكی ئێسك ده‌بێ و ئێستا پێویستیی خێرای به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه و به‌رپرسانی زیندان له ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه خۆ ده‌بوێرن.
شایانی باسه كه ئێستا كه‌یوان كه‌ریمی له زیندانی ئێڤین خه‌ریكی تێپه‌ڕكردنی یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیرییه‌كه‌یه‌تی.











