له رۆژانی ١٤ و ١٥ی ژانویه‌ی ٢٠١٧ (٢٥ و ٢٦ به‌فرانباری ١٣٩٥ ی هه‌تاوی) پێنجه‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوندیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی شازده‌یه‌می حیزب به به‌شداریی ئه‌ندامانی ئه‌سڵی، جێگر و راوێژکارانی کۆمیته‌ی ناوندی و چه‌ند که‌س له تێکۆشه‌ران و که‌سایه‌تییه‌کانی نێو ڕیزه‌کانی حیزب و به‌رپرسانی هێندێک له ئۆرگانه حیزبییه‌کان به‌ڕێوه چوو.
پلینۆمی پێنجه‌م به ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگی بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی شه‌هیدانی کوردستان به تایبه‌ت شه‌هیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شه‌وی یه‌ڵدا له به‌رده‌م باره‌گای ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب له قه‌ڵای دێموکرات ده‌ستی پێ‌کرد. له سه‌ره‌تای یه‌که‌م دانیشتن‌دا، ده‌ستووری کاری پێشنیارکراوی ده‌فته‌ری سیاسی خرایه به‌ر نه‌زه‌ری پلینۆم‌و، دوای ئه‌وه‌ی به‌شداران تێبینی‌و سه‌رنجه‌کانی خۆیان له‌و باره‌یه‌وه خسته روو، په‌سند کرا.
یه‌که‌م خاڵ له د‌ستووری کاری پلینۆمی پێنجه‌مدا، پێشکه‌شکردنی باسێکی سیاسی له‌لایه‌ن سکرتێری گشتیی حیزب، هاوڕێی بەڕێز خالید عه‌زیزییه‌وه بوو. به‌شی سه‌ره‌تای ئه‌م باسه له ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له گرینگ‌ترین رووداو و ئاڵوگۆڕه سیاسییه‌کانی جیهان وڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له ماوه‌ی نێوان دوو پلینۆم‌دا پێک هاتبوو و، خوێندنه‌وه و روانگه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی له باره‌یانه‌وه له خۆ گرتبوو.
یه‌ک له‌و رووداو و ئاڵوگۆڕه گرینگانه له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماریی ئه‌مریکا بوو که له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب باسی له‌وه کردبوو که هه‌ڵبژاردن له وڵاتێکی گرینگ و به‌نفووزی وه‌ک ئه‌مریکا شوێنه‌واری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر هاوکێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و دۆخی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه که کوردیان تێدا ده‌ژی به‌تایبه‌تی ئێران، هه‌یه. ئه‌گه‌رچی ستراتیژی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌نیا به‌پێی ئاڵوگۆڕی سه‌رۆک کۆمار له‌و وڵاته‌دا گۆڕانی به‌سه‌ردا نایه، به‌ڵکوو تابعی کۆمه‌ڵێک پلان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بیرلێکراوه و درێژخایه‌نیشه که به‌رژه‌وه‌ندییه دائیمیییهکانی ئه‌مریکا له دنیا و ناوچه‌دا دیاری‌یان ده‌کا. هه‌رله‌وکاته‌دا حاشای لێ ناکرێ که خوێندنه‌وه و تێروانینی دێموکڕاته‌کان و کۆماریخوازه‌کان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌دا وهکیهک نیه‌و جیاوازییه‌کی روون له جۆری سیاسه‌تکردنی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مریکاو ئیداره‌که‌ی له‌گه‌ڵ روانینه‌کانی سه‌رۆکی تازه هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریکاو ستافی ده‌ستنیشانکراو بۆ کابینه‌که‌ی بۆ پرسه‌کانی ناوچه به‌تایبه‌ت له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی‌دا به‌دی ده‌کرێ. له‌هه‌رحاڵدا راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که دووره‌دیمه‌نی سیاسه‌تی له‌مه‌ودوای ئه‌مریکا هه‌رچۆنێک بێ، گرینگ ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی سیاسیی کورد و گه‌لی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێش هه‌موو شتێک پشت به وزه و پۆتانسیه‌لی خه‌باتگێڕانه‌ی خۆی ببه‌ستێ و هاوکات به وشیارییه‌وه چاوه‌دێری ره‌وتی ته‌عامولی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و خودی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا له‌گه‌ل ناوچه‌ی ئێمه و ئێران‌دا بکا و له‌هه‌ر ده‌رفه‌ت و به‌ستێنێک له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا به قازانجی بردنه‌پێشی بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان و به‌گشتی بزاڤی دێموکڕاسی له ئێران که‌ڵک وه‌ربگرێ.
ڕاپۆرتی سیاسیی سکرتێری گشتیی حیزب له‌باره‌ی ڕووداو و ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه وێڕای ئاماژه به ململانێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانو ئامانج و نێوه‌رۆکی ئه‌و ململانێیانەو هه‌ڵوێسته‌کردن له‌سه‌ر نیاز و ره‌فتاری ده‌وڵه‌تان و لایه‌نه‌کانی به‌شدار تێیاندا، تیشکی خستبووه سه‌ر حزووری کۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌و کێشه و ململانێیانه و ده‌ست تێدا هه‌بوونی ڕێژیم له درێژه‌کێشان و قووڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌کان له ناوچه‌دا. هه‌ر له‌و به‌شه‌دا وێڕای هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئاگربه‌ستی نێو لایه‌نه جۆراجۆره‌کانی شه‌ڕو هه‌وڵه‌کان بۆ ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کان سه‌باره‌ت به سوریه، له‌وه که بوارێکی هه‌رچه‌ند لاواز بۆ پێش‌گرتن له کوشتاری زیاتری خه‌ڵکی سڤیل و که‌مکردنه‌وه له ماڵوێرانی و خوێنڕێژی له‌و وڵاته پێک هاتووه پێشوازی کرا، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی باڵاده‌ستبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی لایه‌نگر و پشتیوانی ڕێژیمی دیکتاتۆڕی سووریه نیگه‌رانی له ئایندهی ناڕوونی ئه‌و وڵاته و ده‌ره‌نجامه‌کانی دۆخی نوێی ئه‌و ململانێیه بۆ سه‌ر هاوکێشه‌کانی تری ناوچه ده‌ربڕدرا.له روانگه‌ی حیزبی دێموکراته‌وه ئه‌و کاته شه‌ڕ و وێرانکاری کۆتایی پێ دێ که گرینگی به ویست و ئاره‌زووی پێکهاته جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌و وڵاته بدرێ و به‌ربه‌ستی جیددیش بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وه‌ک کۆماری ئیسلامی دابنرێ که له‌پێناوی هه‌رمان و فراوانکردنه‌وه‌ی حه‌وزه‌ی نفووزی خۆیاندا وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و نزیک له خۆیان ده‌که‌نه مەیدانی کێشه خوڵقاندن و به‌گژیه‌کداکردنی حه‌ساسییه‌ته تایفییه‌کان. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پرسی رۆژئاوای کوردستان، راپۆرتی سکرتێری گشتیی حیزب وێڕای روانینی پۆزه‌تیڤ له به‌رجه‌سته‌بوونه‌وه‌ی نه‌خشی کورده‌کان له سوریه له شه‌ڕ له‌دژی داعش و که‌ڵک وه‌رگرتنی کورده‌کان له‌و ده‌رفه‌ته بۆ دروستکردنی بنه‌ماکانی خۆبه‌ڕێوه‌بردن، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کرابوو که ئه‌وان ده‌بێ ئه‌وه‌نده ژیرانه و یه‌کگرتووانه بجوڵێنه‌وه که له دووره دیمه‌نی ڕاگرتنی شهر له سووریه‌و ئاکامی وتووێژه‌کاندا ئیراده‌ی مافخوازانه‌ی گه‌لی کورد له سوریه پشت گوێ نهخرێو فاکته‌ری کورد له‌و وڵاته وه‌ک به‌شێک له حه‌للی سیاسی له‌و وڵاته‌دا جێگای بۆ بکرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به تورکیه له درێژه‌ی خوێندنه‌وه‌کانی پێشووتری ڕێبه‌ریی حیزب بۆ دۆخی نوێی گرژی له‌م وڵاته‌دا، راپۆرتی ئه‌مجاره‌ش قووڵبوونه‌وه‌ی فه‌زای سه‌رکوت و داخران به‌رووی پرسی کوردی له‌و وڵاته‌دا به شتێکی هه‌ڵه و جێگای داخ زانی و وێڕای قامکدانان له‌سه‌ر به‌رپرسایه‌تیی ده‌وڵه‌تی تورکیه له مامه‌ڵه‌ی توند‌و سه‌ره‌ڕۆیانه له‌گه‌ڵ ده‌نگه جیاوازه‌کان و ده‌نگی کورد له‌و وڵاته‌دا، ئاره‌زووی خواست که ڕه‌فتاری لایه‌نه‌کانی کێشه، یارمه‌تی به گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی ئاسایی و دروستبوونی به‌ستێن بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و دێموکراتیک بۆ پرسی کورد له‌و وڵاته‌دا بێ.
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر عیراق، راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که چۆنیه‌تیی چوونه‌پێشی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی موسڵ له‌ئێستاوه مزگێنیی له‌نێوچوونی حاکمییه‌تی وه‌حشیگه‌رانه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌دا که که‌وتوونه‌ته ده‌ستی، پێیه. به‌ڵام به‌بێ بوونی پلانێکی سیاسی بۆ دوای داعش نه مه‌ترسییه‌کانی توندڕه‌وی و بنیاتگه‌رایی له‌و وڵاته‌دا له‌نێو ده‌چێ و نه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کوردیش پارێزراو ده‌بن. هه‌ربۆیه جارێکی دیکه جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی مامه‌ڵه‌ی یهكگرتووانەی کورده‌کانی باشوور له‌گه‌ل ئه‌و ئاستەنگ و مەترسیانە کرایه‌وه که له ئێستا‌و له ئاینده‌دا چ لهپێوهندییهکانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چ له پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وربه‌ر و کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تیدا به‌ره‌وڕوویان ده‌بنه‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆڕته‌دا سکرتێری گشتیی حیزب تیشکی خستبووه سه‌ر دۆخی حاکمیه‌تی کۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها خه‌ڵکی ئێران بهگشتیو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تی. له‌و به‌شه‌دا به روونی ئاماژه به‌وه کرابوو که له به‌ستێنی ئابووری‌و کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌هۆی هه‌ڵسوکه‌وتی نالێک و دژبه‌یه‌کی کۆماری ئیسلامی بۆ زه‌مینه‌سازیی جێبه‌جێکردنی قۆناغ به قۆناغی رێککه‌وتنی ناو‌کی و هه‌روه‌ها به‌هۆی درێژه‌کێشانی ئیداره‌ی هه‌ڵه و تاقمگهرایانهی دۆسیه‌کانی ئیداره‌ی وڵات، باشبوونێکی ئه‌وتۆ به‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی وڵات‌دا نه‌هاتووه و رێژیم هێشتا له‌گه‌ڵ ده‌یان قه‌یرانی گه‌وره به‌ره‌وڕوویه که له چاره‌سه‌ریاندا عاجزه و زه‌حمه‌ته به ئاسانییش له ده‌ره‌نجامه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌رباز بێ. ئه‌گه‌ر درێژه‌کێشانی فه‌زای سه‌رکوت و زه‌وتکردنی مافه‌کانی خه‌ڵک له بواره سیاسی و مهدهنییهکانیشیدا بخه‌ینه‌سه‌ر، کۆی ئه‌م دۆخه ده‌توانێ په‌ره‌ی زیاتر به ناڕه‌زایه‌تییه‌کان بدا. خه‌ڵک له هه‌موو ده‌رفه‌تێکی مومکیندا ناره‌زایه‌تیی خۆیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر ده‌رده‌بڕن و هه‌ر چه‌شنه ره‌فتار و ده‌نگ ههڵبڕینێکیشیان پێش ئه‌وه‌ی ته‌عبیر له روانگه‌یان بۆ کێشه و ململانێ نێوخۆییه‌کانی رێژیم و لایه‌نگری له‌م باڵ یا ئه‌و باڵی ده‌سه‌ڵات بکا، نیشانه‌ی بێزاریی خه‌ڵکی ئێران له ته‌واوه‌تیی رێژیمی کۆماری ئیسلامی و پڕبوونی کاسه‌ی سه‌بریان له ته‌حه‌مولی باری قورس و پر نه‌هامه‌تیی حاکمییه‌تی ئه‌و رێژیمه‌یه.
هه‌رلێره‌دا و له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مردنی هاشمیی رهفسهنجانیدا، باس له نهخشو ده‌وری ناوبراو کرا که نزیک به چوار ده‌هه وه‌ک یه‌کێک له گرینگ‌ترین مۆره‌کانی ئه‌و رێژیمه له هه‌موو جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا نه‌خشی گرینگی هه‌بوو و خزمه‌تێکی زۆری به مانه‌وه‌و سه‌قامگیریی رێژیمێکی کرد. ناوبراو له‌لایه‌ک به ره‌فتاری فێڵاویو عهمهڵگهرایانهی خۆی یارمه‌تیی به زه‌رفیه‌تسازیی پێویست بۆ مانه‌وه‌ی رێژیم کرد و له‌ڕاستیدا سوپاپێکی دڵنیایی نه‌ک هه‌ر بۆ ئه‌و لایه‌نانه بوو که خۆیان به میانه‌ڕه‌وه‌کانی نێو رێژیم پێناسه ده‌که‌ن، به‌ڵکوو به پێشگیری له به‌کرده‌وه بوونی قوتبهندییهکان و چاره‌نووسسازبوون و یه‌کلابوونه‌وه‌ی ململانێکانی نێو ئه‌و رێژیمه، له‌ڕاستیدا سیغه و ئۆلگوویه‌ک له پارێزگاری له مه‌سله‌حه‌ته هاوبه‌شه‌کانی سه‌رانی رێژیمی دابووه ده‌ست. له‌لایه‌كی دیکه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که ناوبراو له ده‌هه‌ی کۆتایی ته‌مه‌نیدا به چه‌شنێک که‌وتبووه جیاوازیی روانین و ناکۆکی له‌گه‌ڵ رێبه‌ریی نیزام، به‌ڵام بۆخۆیشی هاوبه‌ش و به‌شداری هه‌موو ئه‌و جنایهتو ڕۆژڕهشیانه بوو که ئه‌و رێژیمه به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێرانی هێناوه جا چ به سیاسه‌تی سه‌رکوتکه‌رانه‌یان به نیسبه‌ت گه‌لانی ئێران چ به هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژی‌و ده‌ستێوه‌ردانانه‌ی ئه‌و رێژیمه له وڵاتانی ناوچه‌دا کردوونی و له‌پێناویدا سهروهتو سامانێکی زۆری وڵاتی به فیڕۆ داوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز جارێک حازر بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و میراته سه‌رکوتکه‌رانه و دژه‌مرۆیی و دژه دێموکراتیکه– که بۆ ئێمه‌ی کورد و حیزبی دێموکڕات تێرۆری رێبه‌رانمان له‌و کارنامه ره‌شه‌دا زۆر به‌رجه‌سته‌یه- فاسیله بگرێ.
له‌باره‌ی دۆخی زاڵ به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، راپۆرتی سکرتێری گشتی وێڕای وه‌بیرخستنه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌منیه‌تی و پڕ له ته‌بعیزی رێژیم ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکی کوردستان، وشیاری و زیندوویی خه‌ڵکی ئێمه و زه‌رفیه‌تی چالاکبوونی زیاتریان له به‌ستێنی سیاسی و مه‌ده‌نیدا وه‌بیر خستبۆوه.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاره‌کانی پێنجه‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌سارناسیی ته‌قینه‌وه تێرۆریستییه‌کانی به‌رده‌م باره‌گای ناوه‌ندیی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب له شه‌وی یه‌ڵدادا بوو که له ئه‌نجامدا پێنج که‌س له تێکۆشه‌رانی حیزب و دوو کارمه‌ندی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان شه‌هید بوون و چه‌ند که‌سیش بریندار بوون. له‌و بڕگه‌یه‌دا سه‌ره‌تا سکرتێری گشتیی حیزب راپۆرت و خوێندنه‌وه‌یه‌کی گشتیی سه‌باره‌ت به ره‌هه‌ندی سیاسیی ئه‌م کرده‌وه تێرۆریستییه پێشکه‌ش کرد. لێره‌دا سه‌باره‌ت به هۆکار و ئه‌نگیزه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م هێرشه جینایهتکارییه، وێڕای ئه‌وه که ئه‌م جینایه‌ته به درێژه‌ی سیاسه‌ته تیرۆریستییه‌کانی کۆماری ئیسلامیوهک مهكۆیهکی گهڵاڵهدان بۆ تێرۆریزم له ناوچه و بگره له جیهاندا له قه‌ڵه‌م درابوو، ئه‌وه که حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو به ئامانجی یه‌که‌مین کرده‌وه‌ی گه‌وره و حاشاهه‌ڵنه‌گری تێرۆریستی له قۆناغی نوێ‌دا به جێگه‌وپێگه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان و جۆری سیاسه‌تکردنی له ده‌ساڵی ڕابردوودا که بۆته هۆی ئه‌وه که چاوی رێژیم به‌سه‌ر ئه‌و حیزبهوهیهو سیاسهتو هه‌ڵوێسته‌کانی رێژیمی بێزار کردوه به‌سترابۆوه. هه‌ر له‌وکاته‌دا رێبه‌ریی ئێمه حاشا له بوونی هێندێک مه‌به‌ست و ئامانجی به‌دخوازانه‌ی دیکەی ڕیژیم له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جینایه‌ته سامناکه‌دا و هه‌بوونی هێندێک درز له دیواری ئه‌منیه‌تیی ئێستاماندا ناکا که پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه. سکرتێری گشتیی حیزب دواتر سوپاسی هاوخه‌میی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نه‌کانی دۆستی حیزبی دێموکڕاتی کرد و ئه‌وه‌شی له‌به‌ر چاو ون نه‌بوو که به‌دوای ئه‌م هێرشه تێرۆریستیه‌دا سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌کانی سه‌ر به ده‌فته‌ری سیاسی و بنکەو رێکخراوه‌کانی حیزب له باشووری کوردستان و ته‌شکیلاتی حیزب له نێوخۆی وڵات و کۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ مه‌حکوومکردن و ناساندنی ئه‌م جینایه‌ته و رێکخستنی هاوده‌ردیی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان له‌گه‌ڵ حیزب کاری گه‌وره‌و به‌رچاویان کردوه و ئه‌و رووداوه ناخۆشه‌یان کرد به ده‌رفه‌تێک بۆ زیندووڕاگرتنی یادی شههیدانو ریسوایی زیاتری رێژیمی کۆماری ئیسلامی. هه‌ر بۆیهشبهناوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی سوپاس‌و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه کرا که ئه‌م رووداوه ده‌رفه‌تێکیش بوو بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان جارێکی دیکه به جیددییتهوه بیر له رێکخستنی نێوماڵی کورد‌و داڕشتن‌و به‌هێزکردنی بنه‌ماکانی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌باتی له‌نێوانیاندا بکه‌نه‌وه.
دواتر به‌شدارانی کۆبوونه‌وه‌که زۆر به وردی‌و ڕاشکاوانه تێبینی‌و سه‌رنجه‌کانی خۆیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نگیزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له به‌رێوه‌بردنی ئه‌م جینایه‌ته و هه‌روه‌ها به‌ستێن و هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی پلانی جینایه‌تکارانه‌ی تێرۆریستان، کاردانه‌وه سیاسی‌و مێدیاییه‌کانی ئه‌م هێرشه تێرۆریستییه و رێکاره‌کانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی باشتری مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه تێرۆریستییه‌کانی رێژیم له ئاینده‌دا باس کرد و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، کۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تی بۆ پوخت کردنه‌وه و گشتگیرکردنیان راسپارد.
بڕگه‌ی دواتری کاری کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پرسی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که کاک خالیدی عه‌زیزی له چواره‌مین پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیدا رایگه‌یاندبوو که به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی وه‌ک سکرتێری حیزب هه‌تا پلینۆمی دواتر درێژه پێ ده‌دا و داوای کردبوو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی هاوڕێیه‌کی دیکه وه‌ک سکرتێر دیاری بکا، پاش ئه‌وه که کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی کاک خالید عه‌زیزیی له پۆستی سکرتێری حیزب به فه‌رمی قبووڵ کرد، له پرۆسه‌یه‌کی سالم و دێموکراتیک‌دا به پێی ڕێوشوێنێک که له پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب‌دا هاتووه، دوو هاورێ له ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ ئه‌و پۆسته خۆیان کاندید کرد. له ئه‌نجامی پرۆسه‌ی ههڵبژاردنداهاوڕێی تێکۆشه‌ر کاک مسته‌فا مه‌ولودی به زۆربه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردرا. دواتر سکرتێری نوێی حیزب له‌لایه‌ن رێبه‌ریی حیزبه‌وه سپاس و پێزانینی خۆی له به‌رامبه‌ر خزمه‌ت و تێکۆشانی نزیک به ده ساڵی سکرتێری پێشووی حیزب ده‌ربڕی و دڵنیایی دا که به پشت به‌ستن به توانا و هاوکاریی هه‌موو لایه‌ک، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له بردنه‌پێشی و به‌رێوه‌بردنی په‌یام و به‌رنامه سیاسی و خه‌باتگێڕییه‌کانی خۆیدا به‌رده‌وام ده‌بێ.
بڕگه‌ی کۆتایی باسه‌كانی پلینۆمی پێنجه‌م پرسی ماڵیی حیزب بوو. له‌و به‌شه‌دا رێبه‌ریی حیزب وێڕای ده‌ربڕینی سوپاس و پێ‌زانین له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌دا که تێکۆشه‌ران و دۆستانی حیزب به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و بواره‌دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، رێکاره‌کانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی باشتری پێویستیه ماددییه‌کانی حیزبی تاوتوێ و په‌سند کرد.
سه‌ره‌ڕای کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و بڕگانه‌ی ئاماژه‌یان پێکراوه، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کۆمه‌ڵێک بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار به کاروباری حیزب که‌وتونه به‌ر باس و بریار و راسپارده‌ی پێویستیان له‌سه‌ردرا و ده‌فته‌ری سیاسی بۆ به‌دواداچوون و جێبه‌جێکردنیان راسپێردرا.
پێنجه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پاش دوو رۆژ کاری به‌رده‌وام ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانباری ١٣٩٥ هه‌تاوی(١٥ی ژانویه ٢٠١٧) کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
١٦/١/٢٠١٧
٢٦/١٠/١٣٩٥