ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٤ی ژانویهی ٢٠١٧ پارتی یهكیهتی دێموكراتی كوردی سووریه سمینارێكیان بۆ بهڕێز حەبیب ئیبراهیم بهرپرسی دهرهوهی حیزبهكهیان له شاری زووریخ پێك هێنا.
لهو سمینارهدا كه ههیئهتی حدك به سهرپهرستی بهرپرسی كۆمیتهی ناوچهی زوریخ، هاوڕێ ئهحمهد ڕهسووڵی بهشدار بوون، سەرەتای سیمینارەکه به خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
پاشان له لایەن بەرێز ئەحمەد حەمید بەرپرسی پارتی دێموکراتی کورد لە ئورووپا، له سەر وەزعی سووریا به گشتی قسەی کرد.
بەڕێزیان له قسه کانی دا باسی له دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی کرد و، گوتی: “ئێران بۆی گرینگ نیه که ئەسەد بمێنێ یان نا، بەڵکوو بۆی گرینگە چۆن دەتوانێ پێگەی خۆی له سووریادا قایم بکا. پاشان باسی بزووتنەوەی کوردی رۆژهەڵاتی کرد و، گووتی: ئێمه لە سەر ئەو بڕوایەین کە پارت و ڕێکخراوەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان ڕێز لە سەروەری یەکتری لە بەشەکانی خۆیاندا بگرن و، لامان پەسند نیە کە هیچ پارتێک له بەشەکانی دیکە دەست لە کاروباری بەشەکانیتر وەربدات، سەرەڕای ئەوە دەبێ پارتەکانی رۆژئاوا پشتیوان و هاوکاری پارت و لایەنەکانی کوردی رۆژهەڵات بین.
بەشی دووهەم تەرخان کرا بوو بۆ تێبینی و پرسیار کە لە لایەن کۆڕگێڕەوە وڵامدرانەوە.