له ئاكامی ڕاوه‌دوونانی كۆلبه‌رانی كورد له ناوچه‌ی سه‌قز، كۆڵبه‌رێك له به‌رزاییەک به‌ربوویه‌وه و به توندی برینداربوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له نێوخۆ، كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئازاد فه‌یزی، كوڕی تۆفیق، خه‌ڵكی ئاوایی سپۆره‌ی ناوچه‌ی تیله‌كۆی شاری سه‌قز، خاوه‌نی ژن و مناڵێكه، کە به‌هۆی ڕاوه‌دوونان و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ڵدێرێكی نزیك ئاوایی سێرسان به‌رده‌بێته‌وه و به توندی زیانی به‌رده‌كه‌وی و له‌لایه‌ن كۆڵبه‌ره‌كانی دیكه‌وه‌ی هه‌ڵیده‌گرنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ڕێگایه گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
هەر لەو پێوەندیەدا، ئێوارەی ڕۆژی سێ‌شەممە ٢١ی بەفرانبار، لە سنووری تەمرچینی شاری پیرانشار، ٥ کوڵبەری دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار دەبن.