بەر لە دەستبەکاربوونی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ لەم هەفتەیەدا، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەڵێ، ڕێککەوتنی ناوکی نێوان کۆماری ئیسلامی و زلهێزانی جیهان ” جارێکی تر وتووێژی لەسەر ناکرێتەوە.”
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕۆژی یەکشەممەدا بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە، عەباس عێڕاقچی بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند کە ” بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئامریکا ناتوانێ ئەو ڕێککەوتنە هەڵوەشێنێتەوە.”
ترامپ لە کاتی تەبلیغاتی هەڵبژاردندا بە توندی ڕەخنەی لە ڕێککەوتن ناوکیی ئێران دەگرت و بەڵێنی دابوو کە جارێکی تر وتووێژی لەسەر بکاتەوە، بەڵام لەو کاتەوەی کە هەڵبژێردراوە بە ڕوونی باسی لە بەرنامەیەکی دیاریکراوی لەو بارەیەوە نەکردوە.
عێراقچی وریاکردنەوەی پێشوتری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووبارە کردەوە کە بە ئاشکرایی گوتی، ” ئەگەر ئەوان بیدڕێنن، ئێمە دەیسوتێنین”.