له ساڵی ٢٠١٦ ناڕازییانی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د زیاتر له ٥ هه‌زار و ٣٦٧ كه‌سیان له هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د، سپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنان، میلیشیاکانی عێراق و ئه‌فغانیی پێوه‌ندیدار به ئێران كوشتوون.
زۆربه‌ی كوژراوانی ساڵی ڕابردوو له باكووری سووریه بوون.
له ساڵی ڕابردوودا ٤هه‌زار و ٥٣ كه‌س له هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون كه ١٤ سه‌رله‌شكه‌ر، ٥٧ سه‌رتیپ، ٥٨ سه‌رهه‌نگ و ٨ سه‌ركرده‌ی میلیشیاکانی ناسراو به به‌رگریی مه‌ده‌نی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئامار له سووریه ٤٩٨ ئه‌ندامی سپای پاسداران، ئه‌فغانی و پاكستانیی سه‌ربه ئێران كوژراون كه له‌م ڕێژه‌یه ٢٨ سه‌ركرده‌ی پاسدار و ١٢ سه‌رتیپ و١٣ سه‌رهه‌نگی پاسدار كوژراون.
هه‌روه‌ها میلیشیاکانی لوبنانی و عێراقیش له‌م شه‌ڕه‌دا له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوو ٣١٧ كه‌س كوژراون كه له‌م ڕێژه‌یه ١٤سه‌ركرده‌ی حیزبوڵای لوبنان و ١٧ سه‌ركرده‌ی عێراقیان تێدابووه.
له شه‌ڕی نێوخۆی سووریه، وڵاتی ڕووسیه‌ش بێبه‌ش نه‌بوو، ئه‌م وڵاته‌ش ١٠٤ كه‌سی له هێزه‌كانی خۆی له‌م شه‌ڕه‌دا كوژراون كه ١٤ كه‌سیان ژێنراڵ بوون.