ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كار، له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا به‌شێوه‌ی نێونجی نرخی بێكاریی وڵاته جیاجیاكانی جیهان مه‌زنده ده‌كا. به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته نێونجیی نرخی بێكاری له جیهاندا له ساڵی ٢٠١٧ ٥ و ٨ دههوم له سه‌د پێشبینی كردوه. به‌پێی ئه‌م پێشبینییه، نرخی بێكاری له ساڵی نوێی زایینی له ئێران له نێوان سه‌دی ١٣ بۆ ١٧دا ده‌بێ.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له ساڵی ٢٠١٧ زایینی‌دا ده‌بێ له‌گه‌ڵ نرخی سه‌دی ١٧ی بێكاری ده‌ست و په‌نجه نه‌رم بكا.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ته‌نیا چه‌ند وڵاتێكی وه‌ك عێراق، ئۆردۆن، سودان، ئێسپانیا، سێربستان، توونێس و چه‌ند وڵاتی دیكه‌ی ئافریقایی نرخی بێكارییان له‌سه‌رووی سه‌دی ١٧ یە.