حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی خۆی‌دا کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، جێگری سکرتێری پێشووی حیزبی به سکرتێری نوێی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان هه‌ڵبژارد. کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ڕۆژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه؛ ٢٥ و ٢٦ی به‌فرانبار گیرا و، یه‌کێک له بڕگه‌کانی ده‌ستووری کاری ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنی سکرتێری نوێ بوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای وازهێنانی کاک خالید عه‌زیزی، سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان په‌سند کراو، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی به زۆرینەی ده‌نگ کاک مسته‌فا مه‌لوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی به سکرتێر هه‌ڵبژارد. کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له درێژه‌ی کاری خۆی‌دا کۆمه‌ڵه بابه‌تێکی سیاسی و ته‌شکیلاتیی دیکه‌ی هێنایه به‌رباس و بڕیاریان له‌سه‌ر درا. کاک مسته‌فا مه‌ولوودی ساڵی ١٣٣٧ له یه‌کێک له گونده‌کانی شاری نه‌غه‌ده له دایک بووه. به‌هاری ساڵی ١٣٥٨ هاتۆته ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و له کۆنگره‌ی ٨ی حیزبی دێموکڕات له ساڵی ١٣٦٦ به ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب هه‌ڵبژێردراوه. کاک مسته‌فا مه‌ولوودی که لیسانسی”حقوق”ی له زانکۆی کۆیە وه‌رگرتوه، له کۆنگره‌ی ١٢ی حیزبه‌وه تا ئێستا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکڕات و له دوای کۆنگره‌ی ١٤ی حیزبه‌وه جێگری سکرتێری گشتیی حیزب بووه و له کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕات که ڕۆژی ٢٦ی به‌فرانبار وه‌ک سکرتێری گشتیی حیزب هه‌ڵبژێردرا.